
نوچه، نێت
بریارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، دواخستنی دانیشتنی تایبه‌ت به بودجه به هۆی بابه‌تی قه‌رزكردنی پاره‌وه دواخراوه و ده‌شڵێ” عێراق به نیازه 5 ملیار دۆلار له‌سندوقی دراوی نێوه‌ده‌وڵه‌تی قه‌زبكات”.
وه‌ك بریار ده‌بوایه دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌ت به تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای بودجه ئه‌نجام بدات. به‌ڵام ئه‌و دانیشتنه بۆ رۆژی دووشه‌ممه داخرا. ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بریارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا هۆكاره‌كانی دواخستنی ئه‌و دانیشتنه ئاشكرا ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌به‌ر دوو هۆكار دانیشتنه‌كه دواخراوه. یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به‌ناجێگیربوونی نرخی نه‌وت هه‌یه له بازاره‌كان جیهان، دووه‌میان په‌یوه‌سته به‌مه‌سه‌له‌ی قه‌رزكردنه‌وه. عێراق به‌نیازه 5 ملیار دۆلار له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزبكات. به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته هێشتا بریاری له‌سه‌ر نه‌دراوه و یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
عێراق ده‌یه‌وێ 5 ملیار دۆلار قه‌رزبكات
0
Share.