ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی نێوان بارزانی و ئه‌ردۆغان
نوچەنێت.هه‌ولێر:
بارزانی و ئه‌ردۆغان كۆبونەوەو كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخ و ڕه‌وشی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه به گشتی و پێشهاته‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆر و پێشڕه‌وییه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی پێشمه‌رگه له ده‌وروبه‌ری شه‌نگال و ناوچه‌ی زوممار تاوتوێ كرا.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19ی دیسه‌مبه‌ری 2014،نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆشكی كۆماریی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ’’ئاك سارای’’، له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیاوه پێشوازی لێكرا“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی حكومەت”له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخ و ڕه‌وشی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه به گشتی و پێشهاته‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆر و پێشڕه‌وییه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی پێشمه‌رگه له ده‌وروبه‌ری شه‌نگال و ناوچه‌ی زوممار تاوتوێ كرا و ئه‌ردۆغان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌ویی به‌رده‌وامی بۆ پێشمه‌رگه خواست“.
ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە”دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌دۆغان پیشتگیریی خۆی بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه دووپات كرده‌وه و ده‌ستخۆشی له هه‌ردوولا كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست ڕێككه‌وتنه‌كه ببێته سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا“.
لەبەرانبەریشدا”نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌شیان خسته به‌ر باس و داكۆكییان له فراوانكردن و بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه، به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا جێگه‌ی بایه‌خن“.