نوچەنێت – سكای نیوز
رۆژی هەینی دەزگاكانی راگەیاندنی توركیا بڵاویان كردەوە ، كە دادگای ئەستەنبول فەرمانی دەسگیر كردنی بۆ بەرهەڵستكار و بانگخوازی دیاری توركیا فەتحوڵا گولەن دەركرد كە ئێستا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دادەنیشێت.
تەلەفزیۆنی “تی.ئار.تی” بڵاوی كردەوە كە گولەنی تەمەن 73 ساڵ تۆمەتبارە بەوەی كە سەركردایەتی رێكخراوێكی توندڕەو دەكات بێئەوەی دادگا ناوی رێكخراوەكە ئاشكرا بكات.
هەر لە هەمان دۆسیەدا دادگا دادگا فەرمانی ئازادكردنی ئەكرەم دومنلی سەرنوسەری رۆژنامەی زەمانی دەركرد، بەڵام تۆمەتی توندڕەوی ئاراستەی بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی “سمانیولو” كرد.
هەریەك لە دومنلی و هیدایەت قەرەجای بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی “سمانیولو” ی سەر بەو تۆڕە میدیاییەی كە رۆژنامەی” زەمان ” دەردەكات ، لە هەڵمەتێكی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەسگیر كران .
پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار هەریەك لە زەمان و سمانیولو بەوە تۆمەتبار دەكات كە نزیكن لە گولەنەوە، ئەو پیاوەی كە هاوپەیمانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا بوو پێش ئەوەی ببێتە بەرهەڵستكاری سیاسەتەكانی .
ئەردۆغان گولەن بەوە تۆمەتبار دەكات كە هەوڵی روخاندنی دەدات لە رێگەی تۆڕی لایەنگرەكانی لە دادگا و پۆلیس و راگەیاندنەكان و بە وەستانی لە پشت لێكۆڵینەوەكانی دۆسیەی گەندەڵی ساڵی پێشوو ی یەكێك لە فەرمانگە نزیكەكانی ئەو كاتێك سەرۆكوەزیران بوو، بەڵام ئەمەیان گولەن رەتیدەكاتەوە.
رەخنەگرانی ئەردۆغان دووپاتی دەكەنەوە كە ئەردۆغان دەتوانێت ئەركی سەرۆكایەتی خۆی بەشێوەیەكی بەهێز جێبەجێ بكات و ركابەرە سیاسیەكانیشی لەناو ببات ، هەروەك چۆن لەوەش دەترسن توركیا زیاتر لە پێوەرەكانی حوكمی یاسا و ئازادی رادەربڕین دوور بكەوێتەوە.
