فازڵ میرانی: پێشمەرگەكانی پارتی بوون چونە سەر چیای شنگال

0

فازڵ میرانی: پێشمەرگەكانی پارتی بوون چونە سەر چیای شنگالfazel

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سكرتێری مەكتەبی پارتی دیموكراتی كوردستان،رایگەیاند وەكو پارتی لە شنگالین بۆ ئازادكردنی و پێشمەرگەكانی پارتیش بوون كە چونە سەر چیاكە.

دوای ئەوەی دوێنێ هێزی پێشمەرگەی كوردستان گەییشتە سەر چیای شنگال و (بارزانی) خودی خۆی سەرپەرشتی گشت ئۆپەراسیۆنەكانی دەكرد بەقسەی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم.

 

ئەمرۆ هەینی وەفدێكی باڵای پارتی وەكو حیزب لە دەڤەری شەنگال و سەرچیاكە بوون كەبریتی بوون لە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و زەعیم عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی.

فازڵ میرانی كە خۆی لەوێ ئامادەبوو،بۆ رووداو وتی”دوێنی ئۆپەراسیۆنێكی گەورە ئەنجام دراوە دژی چەكدارانی داعش لە دەڤەری زومال و شنگا كەپارتی سەرپەرشتی كردوە و بێ زیانیش گەیشتینەوە برایانمان لەسەر چیای شنگال،ئەمە موزایدە نییە و بۆ گەڕانەوەی ئەو قسانەیە كەخەڵێك دەویست موزایەمان لەسەربكات“.

میرانی وتیشی”پارتی هەوڵدەدات شان بەشانی حیزبەكانی تر لە بەرپرسیاریەتی پشكی شێر بۆ ئێمە بێت و دەسكەوتەكانیش لەگەڵ خەڵكی خۆمان بەش دەكەین“.

سەبارەت بە قەرەبووكردنەوەی ئەو خەڵكەی بەهۆی هێرشەكانی داعش زیانیان پێگەیشتووە،سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی وتی”نەك تەنها خوشك و برایانی ئێزدی،بەڵكو هەموو پێكهاتەكانی عێراق لەسەر دەستی داعش تووشی زیان بوونە،ئەولەویەتی ئێمەش قەرەبووكردنەوەی مەعنەوییە“.

لای خۆشییەوە زەعیم عەلی،ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی میحوەری رۆژئاواو رۆژهەڵاتی دیجلەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە خۆی لەدەڤەری شنگالە ئیستا،وتی”ئەو پلانە سەربازییەی داندراوە بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك بارزانی بووەو پلانەكەش زۆر فراوانە و دەبێت هەموو ناوچەكە لە چەكدارانی داعش پاك بكەینەوە“.

وتیشی”ئێستا داعش تەنها لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرش دەكات“.

لەلایەكی ترەوە قاسم شەشۆ سەرپەرشتیاری جەنگاوەرانی ئێزیدی بۆ هەمان كەناڵ وتی”ئێمەهەموومان پێشمەرگەی پارتی و شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و بارزانی بوون“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com