بارزانی: خۆشحاڵم كە لە بۆنەی جەژنی ئێزیدییاندا ئازادكردنی شەنگالیان بە دیاری پێشكەش دەكەین

0

بارزانی:خۆشحاڵم كە لە بۆنەی جەژنی ئێزیدییاندا ئازادكردنی شەنگالیان بە دیاری پێشكەش دەكەین Barzani
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان،پەیامێك بڵاودەكاتەوەو رایدەكەێنێت،خۆشحاڵم كە لە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدییاندا سەركەوتنی گەورەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بە دیاری پێشكەشی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەین و،ئەمە شیاوترین پیرۆزباییە لەوان دەكەین.

مسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدیان، پەیامێك بڵاودەكاتەوەو دەڵێت” خۆشحاڵم كە لە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدییاندا سەركەوتنی گەورەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بە دیاری پێشكەشی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەین و، ئەمە شیاوترین پیرۆزباییە لەوان دەكەین“.

بارزانی لەبەشێكی تری پەیامەكەی راشیگەیاندوە”هیوادارم بەیەكگەییشتنی ئەم سەركەوتنە مەزنە و جەژنی ڕۆژووی خوشك و برایانی ئێزیدی ببێتە هۆی ساڕێژبوونی برینی ئێمە و ئەو ئازیزانە و گەلی كوردستانیش لەوە دڵنیا دەكەین كە سەری دوژمنان دەكەوێتە ژێر پێیان“.
ئەمەی خوارەوەش دەقی پەیامەكەی بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدیان:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

خۆشحاڵم كە لە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدییاندا سەركەوتنی گەورەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بە دیاری پێشكەشی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەین و، ئەمە شیاوترین پیرۆزباییە لەوان دەكەین.

دەستپێكردنی ئۆپڕاسیۆنی ڕزگاركردنی دەڤەری شنگال لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان و گەییشتنی پێشمەرگە بە چیای شنگال لە 18ـی 12ـی 2014 مانای خۆی هەیە. با هەموو دوژمنان و ناحەزان بزانن ئەگەر جارێك بۆیان بڕەخسێت كینی خۆیان بەرانبەر كورد و كوردستان دەربكەن، لە كۆتاییدا باجی تاوانەكانیان دەدەن و ئەبێ تیرۆریستانی داعش ببنە پەند بۆ هەموو دوژمنان.

هیوادارم بەیەكگەییشتنی ئەم سەركەوتنە مەزنە و جەژنی ڕۆژووی خوشك و برایانی ئێزیدی ببێتە هۆی ساڕێژبوونی برینی ئێمە و ئەو ئازیزانە و گەلی كوردستانیش لەوە دڵنیا دەكەین كە سەری دوژمنان دەكەوێتە ژێر پێیان.

هەزارن سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی هەمیشە زیندوو. دوعای چاكبوونەوەی بە پەلەش بۆ بریندارەكان و دەست و چاوی هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان ماچ دەكەم كە من دەزانم چ قارەمانییەكی مەزنیان تۆمار كردووە.

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19ـی 12ـی 2014

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com