تاڵه‌بانی بۆ عەلی باپیر: ئایا ئەوە یەكسانیە باجی ژنه په‌رله‌مانتاره‌كانتان دوو ئه‌وه‌نده‌ی باجی پیاوه‌كانتان بێت
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی داوای ڕونكردنه‌وه له ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌كات و دەڵێت،باجێكتان داناوه له‌سه‌ر مووچه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانتان،كه باجی ژنه په‌رله‌مانتاره‌كانتان دوو ئه‌وه‌نده‌ی باجی په‌رله‌مانتاره پیاوه‌كانتانه و دارای كۆمەڵی ئیسلامیش ئەو زانیاریانە رەت دەكاتەوە.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی،سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە په‌رله‌مانی كوردستان له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا كه ئاڕاسته‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردووه،لەبەش]كی دا دەڵێت” له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت دوور له‌سیایه‌ت به‌ڵكو وه‌ك ژنێك بۆ داكۆكی كردن له هاوكارانم كه له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی به‌ڕێزتان ئه‌ندامی په‌رله‌مانن داوای روونكرنه‌وه‌ت لێبكه‌م“.
ناوبراو لەبەشێكی تری نامەكەی ئاشكرای دەكات”باجێكتان داناوه له‌سه‌ر مووچه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانتان كه تا ئێره ده‌سه‌ڵاتی خۆتانه به‌ڵام، ئه‌وه‌ی سه‌رسوڕمانی دروستكرد لای من ئه‌وه‌یه كه باجی ژنه په‌رله‌مانتاره‌كانتان دوو ئه‌وه‌نده‌ی باجی په‌رله‌مانتاره پیاوه‌كانتانه بۆیه ده‌پرسم.ئایا ئه‌م جیاوازی و نایه‌كسانیه له‌سه‌ر بنه‌مای چ پێوه‌رێك سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟! ئایا باوه‌ڕی جه‌نابتان وایه كه پێداویستی ژیانی خێزانی ژنێك نیو ئه‌وه‌ندی ژیانی پیاوێكه؟“.
لەلایەكی تریشەوە دارایی گشتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان وەڵامی بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان دەداتەوەو دەڵێت”سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیه‌ی گوایه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له ڕێژه‌ی بڕینی مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان جیاوازی كردووه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه ڕێژه‌ی بڕینی مووچه‌ی ئافره‌ته‌كان دووهێنده‌ی بڕینی مووچه‌ی پیاوانه، ئه‌وه ڕاست نیه‌و دووره له ڕاستیه‌وە“.
ئەمەی خوارەوە دەقی نامەكەی(بێگه‌رد تاڵه‌بانی)یە بۆ ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی:
به‌ڕێز…
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت دوور له‌سیایه‌ت به‌ڵكو وه‌ك ژنێك بۆ داكۆكی كردن له هاوكارانم كه له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی به‌ڕێزتان ئه‌ندامی په‌رله‌مانن داوای روونكرنه‌وه‌ت لێبكه‌م.
وه‌ك ده‌زانین هه‌موو پارتێكی سیایی مافی خۆیه‌تی به‌پێی چ یاسا‌و رێسایه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات و كاروباری حزبی خۆی رێكده‌خات.
به‌پێی زانیاریه‌كانم باجێكتان داناوه له‌سه‌ر مووچه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانتان كه تا ئێره ده‌سه‌ڵاتی خۆتانه به‌ڵام، ئه‌وه‌ی سه‌رسوڕمانی دروستكرد لای من ئه‌وه‌یه كه باجی ژنه په‌رله‌مانتاره‌كانتان دوو ئه‌وه‌نده‌ی باجی په‌رله‌مانتاره پیاوه‌كانتانه بۆیه ده‌پرسم.
١) ئایا ئه‌م جیاوازی و نایه‌كسانیه له‌سه‌ر بنه‌مای چ پێوه‌رێك سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟! چونكه له‌زۆرێك بۆنه‌و وتاره‌كانتاندا به‌راوردێك له‌نێوان دۆخی ژنان له‌وڵاته ئیسلامیه‌كان و خۆرئاوادا ده‌كه‌ن خۆتان ده‌ڵێن (ژنان هه‌مان كاری پیاوان ده‌كه‌ن به‌ڵام، له‌مافه‌كانیاندا نایه‌كسانن چونكه هه‌مان مووچه‌ی پیاوان وه‌رناگرن!!!) ئایا ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێزیشتان جیاوازیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرائاوادا له‌كوێیه و له‌كوێی ئه‌و دادگه‌ری و مافه‌دایه كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیون.
٢) ئایا باوه‌ڕی جه‌نابتان وایه كه پێداویستی ژیانی خێزانی ژنێك نیو ئه‌وه‌ندی ژیانی پیاوێكه (ئه‌گه‌ر پاساوتان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ژنه ژنی پیاوێكی خاوه‌ن مووچه‌یه له‌وانه‌یه پیاوه‌كانیش ژنه‌كانیان خاوه‌ن مووچه بن) له‌م روانگه‌یه‌وه یه‌كسانی به‌ڕێزتان له‌كوێدایه؟
٣) به‌ڕێزتان و فراكسیۆنه‌كه‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌رپرسیاره‌یه‌تی لیژنه‌یه‌كتان پێ دراوه كه چاوی كه‌م و كورتی و ناعه‌داله‌تی هه‌موو كه‌س و حزبێك به‌زیاده‌وه ده‌بینێ ئه‌ی بۆ ئه‌م پێشێلكردنه‌ی مافی خوشكه‌كانیان نابینێت كه‌له‌ناو گشت په‌رله‌مانتارن و حزبه سیاسیه‌كان و له‌ناویشیاندا حزبێكی ئییسلامی وه‌ك مرۆڤه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان كه پیاوه نابینرێت ئه‌مانه هه‌مووی له‌كوێی وتار‌و یه‌كسانی و په‌یامه‌كانی به‌ڕێزتاندان كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا…
بێگه‌رد تاڵه‌بانی
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی دارایی گشتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بۆ بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان.
“خاتوو بیگه‌رد تاڵه‌بانی زانیاریه‌كانت هه‌ڵه‌یه”
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له دارایی گشتی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه /
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیه‌ی گوایه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له ڕێژه‌ی بڕینی مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان جیاوازی كردووه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه ڕێژه‌ی بڕینی مووچه‌ی ئافره‌ته‌كان دووهێنده‌ی بڕینی مووچه‌ی پیاوانه، ئه‌وه ڕاست نیه‌و دووره له ڕاستیه‌وه، وا له‌خواره‌وه‌ش مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆڕای گشتی ده‌خه‌ینه ڕوو:
- م.مروان (سه‌رۆكی فراكسیۆن)/ (4.000.000) (چوارملیۆن)دینار.
- كاك فخرالدین قادر (سكرتێری په‌رله‌مان) / (3.800.000) (سێ ملیۆن‌و هه‌شت سه‌د هه‌زار)دینار
- م. هه‌ورامان / (3.500.000) (سێ ملیۆن‌و پێنج سه‌د هه‌زار)دینار
- كاك سۆران عمر/ ( 3.500.000) (سێ ملیۆن‌و پێنج سه‌دهه‌زار )دینار
- نجیبه خان / ( 3.250.000) (سێ ملیۆن‌و دوسه‌دو په‌نجاهه‌زار)دینار
- شكریه خان / (3.250.000) (سێ ملیۆن‌و دوسه‌دو په‌نجاهه‌زار)دینار
پاش ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیانه پێمان وایه خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی بێ زانیاری قسه‌ی كردووه، وه به‌كارهێنانی زاراوه‌ی (باج) زاراوه‌یه‌كی ناشایسته‌یه‌و ئێمه تاكه حیزبی كوردستانین كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له پاره‌ی وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌بڕین بۆمووچه‌ی كارمه‌ندو كادرانمان به‌كاری دێنینه‌وه، چونكه ئه‌وان به‌ده‌نگی جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی چونه‌ته ئه‌و شوێنانه.
بۆیه به‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه ئه‌و زانیاریانه‌ی لای خاتوو بێگه‌رد ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، گوایه ڕێژه‌ی بڕینی مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئافره‌ت لای ئێمه دووهێنده‌ی پیاوانه له په‌رله‌مانی كوردستان، وه ئه‌و ڕێژه كه‌مه جیاوازه‌ش له نێو په‌رله‌مانتاران ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌رك‌و پۆستی حیزبی‌و بژێوی ژیانیان، نه‌ك جیاوازی ڕه‌گه‌ز.
تێبینی/ وه‌ك ئاشكرایه كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی په‌رله‌مانتاری كوردستان زیاد له هه‌شت ملیۆن دیناره.
دارایی گشتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
18/12/2014