شەمەی داهاتوو موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دابه‌شدەكرێت
نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێ 500 ملیۆن دۆلارەكەی بەغدا گەیشتوەتە هەرێم و هەفتەی داهاتووش موچەی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ئەو وەزارەتانە دەدرێت كە موچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە
نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ رێباز محه‌مه‌د وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به KNNى راگه‌یاند، بڕی 583 ملیۆن دۆلار له به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێم و هه‌فته‌ی داهاتوو موچه ده‌درێت.
رێباز محه‌مه‌د، راشیگه‌یاند ڕۆژی شه‌ممه تا چوارشه‌ممه مووچه‌ی مانگی 10 ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و وتیشی “بانكه‌كان له ڕۆژی شه‌ممه كه پشووی ڕه‌سمییه مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ن”.
نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت.
داواشی له‌سه‌رجه‌م ژمێریاری په‌روه‌رده‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد كه رۆژی شه‌ممه ئاماده‌ی ده‌وامبن بۆ پێدانی لیستی موچه‌ی مامۆستایان و به‌ڕیوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان.