بەفەرمانى (بارزاني)يە،پێشمەرگە لەپێشڕەویدایە بۆ ئازكردنی تەواوی شنگال
نوچەنێت – تایبەت:
هێزی پێشمەرگەى هەرێمی كوردستان لەپێشڕەوییەکانیان بەردەوامن بۆ ئازكردنی تەواوی شنگال و پێشتریش بارزانی رادی گەیاندبوو ئەگەر رزگاركردنی شەنگال پێویستی بە 10 هەزار شەهید بێت، ئامادەم خۆم و منداڵەكانی خۆشمی بخەمە سەر.
هێزەكانی پێشمەرگەى هەرێمی كوردستان لە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە لە سنووری زوممار بەرەو شەنگال هێرشیان دەستپێكردەوە بۆ سەر چەكدارانی داعش و لەپێشڕەوییەکانیان بەردەوامن بۆ ئازكردنی تەواوی شنگال و پاشەكشەشیان بەچەكدارنی داعش كردوە و چەندان شوێنشیان كۆنتڕۆڵ كردوەتەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردهوه،دوای ئەوەی دوێنێ هێزی پێشمەرگە سەرجەم گوندەكانی سەر بە ناحیەی زومماریان كۆنترۆڵكردەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرەو ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شنگال كە 60 كیلۆمەتر لە ناوەندی ئەو قەزایەوە دوورە پێشڕەویی دەكەن و هەموو جۆرە چەكێكی قورسییان پێیە لە نێویاندا تانك و زرێپۆش و تۆپی دوورهاوێژ و چەندین جۆرە چەكی دیكە.
لەلایەكی یتریشەوە بەپێ زانیارییەكان پێشمەرگەكانی میحوەری زوممار و چیای شەنگال بەیەك گەیشتن.
پێشتریش عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دیمانەیەكی تایبەت بە(نوچەنێت)باسی لەبوونی گرنگی بارزانی لەبەرەكانی جەنگ كرد و وتی”سەرۆك بارزانی،خۆی بەبەرپرس دەزانێ لە ژیان و سەلامەتی و گەڕانەوەی ئەو خەڵكە،لای ئەو شەنگال بەشێكی جیانەكراوەیە لە كوردستان و رزگاركردنی شنگالی كردوەتە تەعەهودی خۆی،بەخەڵکی ئەو ناوچەیەشی،وتووە،ئەگەر رزگاركردنی شەنگال پێویستی بە 10 هەزار شەهید بێت، ئامادەم خۆم و منداڵەكانی خۆشمی بخەمە سەر، شەنگال دەبێت ئازاد بكرێت، ئێوە بەسەربەرزی لەشوینی خۆتان بژین“.