دوو جەنگاوەری بەریتانی دژی داعش، بەڵێنیان دابوو یەكتر بكوژن

0

britishدوو جەنگاوەری بەریتانی دژی داعش، بەڵێنیان دابوو یەكتر بكوژن

نوچەنێت- سكای نیوز

دوو سەربازی پێشووی بەریتانیا جێمی رید و جیمس هیوز روویان كردە سوریا، بەڵام بۆ ڕیزەكانی داعش نا بەڵكو بۆ شەڕ كردن دژی داعش، ئەوان ڤیدیۆیەیەكی ماڵئاواییان بۆ خانەوادەكانیان تۆمار كردبوو لە ئەگەری كوژرانیاندا.
لە بەرەكانی جەنگدا هەریەك لە رید و هیوز بەڵێنیاندا كە یەكتر بكوژن پێش ئەوەی بكەونە دەست داعش.
ئەوان روونیان كردەوە كە حەز ناكەن بە سەربڕاوی لە یوتیوب و كەناڵە تەلەفزیۆنیەكانەوە پیشان بدرێن، بەڵام ئەوان بە سەلامەتی گەڕانەوە بۆ بەریتانیا بێ‌ ئەوەی هیچ زیانێكیان پێبگات.
لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا هەردوكیان رەتیان كردەوە كە هیچ پارەیەكیان وەرگرتبێت بۆ ئەم كارەیان بەڵكو هەموو شتەكانی خۆیان فرۆشتوە بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ سەفەرەكەیان دابین بكەن، دوای گەڕانەوەیان زانیویانە كە نوقمی قەرز باج بوون.
ریدی تەمەن 24 ساڵ و هیوزی 26 ساڵ دوپاتیان كردەوە كە هیچ پارەیەكیان پێنەدراوە لە بەرامبەر جەنگ كردنیان لە بەرامبەر داعش بەڵام ئەوەیان نەشاردەوە كە لەلایەن هێزە كوردیەكانەوە مامەڵە و ڕەفتاری باشیان لەگەڵ كراوە.
ئەو دوو سەربازە دوپاتیان كردەوە كە مەبەست لە چونیان بۆ شەڕ لە دژی داعش لە سوریا و عێراق تەنها لەبەر ئەوە بوە كە “ئەوان ناتوانن هیچ نەرمیەك بەرامبەر تیرۆر بنوێنن”
رید وتی پاڵنەری سەرەكی بۆ شەڕ لە دژی داعش “سەربڕینی خۆبەخشی بەریتانی ئالن هیننگ بوو” .
ئەو دوو پیاوە رونیان كردەوە كە یەكەمجار چونەتە هەولێر و لە دواییدا سەركردە كوردەكان گواستویاننەوە بۆ بەرەكانی پێشەوە لە سوریا.
لە چاوپێكەوتنەكەدا باسی كێشەی زمان ئەو مەترسیانەیان كرد كە لەوانەیە ببێتە هۆی لەناوچونیان، هەروەها وتیان ئەوان یەكەم بیانی نەبوون لەناو ڕیزی هێزە كوردیەكاندا.
هەروەها وتیان دوای ئەوەی گەیشتونە ناوچەكانی شەڕ لە سوریا سەركردە كوردەكان پێشوازیان لێكردوون و چا و جلی سەربازیان پێشكەش كردوون هەر لەوێش زانیویانە كە سێ‌ بیانی تر لەوێن.
ئاماژەیان بەوە دا كە ئەوان سێ‌ هەفتە لە ناوچەكانی شەڕدا ماونەوە و كارەكەیان بریتی بوە لە گەڕان و پشكنینی شەوانە.
ئەوان باسی دواهەمین ڕۆژی خۆیان كرد لە بەرەكانی جەنگ، كاتێك پێكدادان دروست بوو و گوللە لە هەموو لایەكەوە دەهات ، بۆیە ناچار بوون لە گوندێكەوە هەڵبێن كە هەمووی مینڕێژ كرابوو پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ بنكە سەربازیەكەیان بە سەلامەتی.
سكای نیوز روونی كردەوە كە هەفتەی پێشوو ئەوسەربازە گەڕاونەوە بۆ بەریتانیا و لە ژێردەستی ئەفسەری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر شەش كاژێر لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە و دوایی ئازاد كراون.
ئاماژە بەوە دەكرێت كە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لێكۆڵینەوە لەگەڵ هەموو ئەوانە دەكەن دەكەن كە لە ناوچەكانی شەڕەوە لە سوریا و عێراق گەڕاونەوە و لەكاتی سەلماندنی بەڵگەكان زیندانی دەكرێن ، ئەوانەی لە ڕیزەكانی ڕێكخراوە توندڕەوەكانی داعش و نوسرەدا دەجەنگن ڕەگەزنامەی بەریتانیان لێوەردەگیرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com