له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن ستایشی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات به سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ” ئێوه بوونه‌ته ئومێدی جیهان له‌دژایه‌تی تیرۆر”.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی دا جۆ بایدن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ستایشی كورد و پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ” ئێوه بوونه‌ته ئومێدی جیهان له‌دژایه‌تی تیرۆر” بایدن جه‌خت له سه‌ر هاریكاریی كردنی كوردیش ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ” هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه” جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جارێکی تر پشتگیریی حکوومەتی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و ڕایگەیاند کە ئێوە جێگەی ئومێدی هەموو دنیای ئازاد و هەموو ئەوانەن کە دژی تیرۆرن، بۆیە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە پشتیوانیی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت”.
