
نوچه نێت
ئارام قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی چاودێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و په‌له‌مانتاری خولی پێشوو بیرۆكه‌یه‌ك له‌باره‌ی یه‌كخستنی ئیسلامییه‌كان ته‌رح ده‌كات و داوا ده‌كات ئیسلامییه‌كان له‌كاتی یه‌كخستنیان ئه‌زمونی فیفتی فیفتی دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
ئارام قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی چاودێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌وتارێك دا كه له په‌یجه‌كه‌ی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كردۆته‌وه پێشنیاری بیرۆكه‌یه‌ك ده‌كات له باره‌ی یه‌كخستنی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و ده‌ڵێ” لەجیاتی گلەیی کردن لەیەکتر با گفتوگۆ لەسەر ئەم بیرۆکەیە بکەین، به‌ره‌و داهاتویه‌كی پرشنگدار بۆ حالەتی ئیسلامی لەکوردستان”. ئه‌و داوا ده‌كات هه‌موو لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و كه‌سایه‌تیه ئیسلامییه‌كان كار بۆ رێكخستنی ئیسلامییه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ئاوێته‌بوون بێت. ئه‌و ده‌ڵێ” یه‌كخستن له‌سه‌ربنه‌مای ئاویته‌بوون نه‌ك له‌سه‌ر سیسته‌می ( سێ به پینج وفیفتی به‌فیفتی ) چونكه ئه‌م شیوازه تاقی كراوه‌ته‌وه وئه‌نجامی نابیت”.
ئارام قادر: نابێت ئیسلامییه‌كان ئه‌زمونی فیفتی فیفتی دووباره بكه‌نه‌وه
0
Share.