كۆسره‌ت ره‌سول: لە ناو یەكێتی هیچ كه‌سێك له‌خۆم دڵسۆزتر و به‌تواناتر نابینم
كۆسره‌ت ره‌سول: یه‌كێتی له‌دووڕیانه و قبوڵی ناكه‌ین كه‌س بكاته موڵكی خۆی
كۆسره‌ت ره‌سول : یه‌كێتی له‌دووڕیانه،یا پێكه‌وه كارده‌كه‌ین یا دووچاری لێكترازان و كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دوایین هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ناو یه‌كێتی و كۆبوونه‌وه‌ی باڵه‌كانی ئه‌و حیزبه ده‌خاته‌روو رایده‌گه‌یه‌نێت “یه‌كێتی له‌دووڕیانه، وه‌زعی ئێستامان به‌رده‌وام بوونی زه‌حمه‌ته، یا به‌راستی پێكه‌وه كارده‌كه‌ین یا یەكێتی دووچاری لێكترازان‌و كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه”.
كۆسرەت رەسوڵ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ گۆڤاری شار راشیدەگەێنێت”له‌ماوه‌كانی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به‌هۆی كێشه‌كانه‌وه په‌ك خرابوون‌و پێویسته ئاماده‌سازی بكرێت بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وانه له‌پێناوی پاراستنی یه‌كێتی، ئه‌مجاره بڕیارمان داوه رێكبكه‌وین له‌سه‌ر ورده‌كاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و قسه‌مان كردووه تا دارایی و ده‌رامه‌تی یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه‌كێتی بێت“.
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی دەشڵێت”یه‌كێتی له‌دووڕیانه،وه‌زعی ئێستامان به‌رده‌وام بوونی زه‌حمه‌ته، یا به‌راستی پێكه‌وه كارده‌كه‌ین و یه‌كێتی به‌پێی چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال ببێته سایه‌ی گشتی تێكۆشه‌ره‌كانی، یا دووچاری لێكترازان و كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه“.
لەبەشێكی تری دیمانەكە كۆسره‌ت ره‌سول جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە”ئه‌ركی من به تایبه‌تی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و د. به‌رهه‌م وه‌ك جێگری دووهه‌م،كه هه‌ردووكمان كاندیدكراوی جه‌نابی مام جه‌لال‌و هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی سێهه‌مین، به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك پاراستنی یه‌كێتییه‌و وه‌فادارییه بۆ به‌رنامه‌كانی جه‌نابی مام جه‌لال بۆ چه‌سپاندنی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری یه‌كێتی‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی پاشكۆ بوونه“.
ناوبراو راشیگەیاندوە”له‌دوا كۆبوونه‌وه جه‌ختمان له‌وه كردۆته‌وه كه كۆنگره‌یه‌كی شه‌رعی له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌وی ناوخۆ ببه‌سترێت و كێشه‌كانمان زوو به‌زوو چاره‌سه‌ر بكرێن و چیتر كه‌ڵه‌كه نه‌بن له‌سه‌ر یه‌كتر،یه‌كێتی موڵكی كه‌س نییه،یه‌كێتی موڵكی هه‌زاره‌ها تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌و كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌رو زیندانی سیاسییه، یه‌كێتی به‌رهه‌می خوێنی زیاتر له19 هه‌زار شه‌هیدی قاره‌مانه، بۆیه قبوڵی ناكه‌ین كه‌س یه‌كێتی بكاته موڵكی خۆی‌و یه‌كێتی هی هه‌موومانه“.
كۆسره‌ت ره‌سول،رونیشیدەكاتەوە”هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌و مێژووش شاهێده كه هیچ شتێك كارم تێ ناكات ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نه‌بێ، رۆژگاره سه‌خته‌كان شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه كێ له‌كات‌و ساته ته‌نگانه‌و ناخۆشه‌كاندا پشت‌و په‌نای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه‌و خوێنی رشتووه بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی‌و ده‌ربازبوون له‌ته‌نگژه‌و قه‌یرانه‌كان؟!“.
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ئەوەش دەڵێت”حه‌زده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك چاك بزانن هیچ كه‌سێك له‌خۆم دڵسۆزتر‌و به‌تواناتر نابینم و هه‌میشه به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵمداوه كاربكه‌م‌و خزمه‌تی حزبه‌كه‌م‌و گه‌له‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵام هه‌ندێك شتم قبوڵكردووه له‌ماوه‌ی غیابی جه‌نابی مام جه‌لال هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال‌و پاراستنی یه‌كڕیزی ناو یه‌كێتی بووه“.
