له‌ رۆژی ئاڵا پله‌ وجله‌ سه‌ربازییه‌كان هه‌راج كرا

0

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له‌ په‌رله‌مان: ناكرێت ئاوا بەئاسانی پلە سەربازییەكان بفرۆشرێن

نوچەنێت.تایبەت:

له‌رۆژی ئاڵا جلی سه‌ربازیی و پله‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ ئاشكرا و بێ‌ لێ‌ پرسینه‌وه‌ له‌لایه‌ن گه‌نجان و هاوڵاتیان به‌كارهات سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له‌ په‌رله‌مDSC_0635ان له‌لێدوانێكی بۆ نوچه‌ نێت باس له‌وه‌ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ن و ده‌شڵێ‌” ناكرێت ئاوا بەئاسانی پلە سەربازییەكان بفرۆشرێن”.

بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان گەنجان و قوتابیان و هاوڵاتیان بە ئاشكرا لەهەرێمی كوردستان روویان لە كرین و لەبەركردنی جل و بەرگی سەربازی كرد و بەشێكشیان پلەی سەربازی بەرزیان بەستبوو،ئەوەش لەرووی ئەمنییەوە كێشە دروست دەكات چونكە ئەو جلانە تایبەتن بەپێشمەر گەو هێزە ئەمنییەكان و لە هەمان كاتیش ناكرێت وەكو كلتورێكی دیكتاتۆری و بەعسیانە شارەكان بەسەربازی بكرێن وەكو ئەمڕۆ لەهەرێمی كوردستان و لەرۆژی ئاڵاوە كرابوو.

لەو بارەوەیە ئه‌یوب عه‌بدوڵا،سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ وئاسایش وئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت رایدەگەیەنێت”لەبەركردنی جل و بەرگی پێشمەرگانە لەلایەن و خوێندكاران و گەنجان و بەشێك لە هاوڵاتیانەوە چ لە رۆژی ئاڵابێت چ لەرۆژێكی تایبەت بێت لە زانكۆكاكان، لەخۆشەویستی پێشمەرگە و ئەو قوربانی دانەیە كە ئێستا پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ لەبەركانی جەنگدا رۆژانە قوربانی دەدەن و شەهید و بریندار دەبن“.

ناوبراو وتیشی”هەموو شتێك لایەنی ئیجابی و سلبی هەیە،لایەنە سلبیەكە ئەوەیە ئەگەر ئەو كەل و پەلە سەربازیانە بەشێوەیەكی رێكخراو نەفرۆشرێن و چاودێری نەكرێن،لەوانەیە ئەوانە رۆژێك لە رۆژان بنە كێشەی ئەمنی لەم وڵاتەدا،حەقە هەم وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندی دارەكانی تریش بەرنامەێكیان بۆ ئەوە هەبێت كە رۆژێك لە رۆژان مەسەلەی فرۆشتنی كەل و پەلی سەربازی رێكبخەن“.

بەوتەی ئه‌یوب عه‌بدوڵا”گەڕانەوە بۆ جل و بەرگی سەربازی مۆدیلێك نییە ئێستا هەر لەكوردستان دا هەبێت، ئێستا لە ناو دڵی ئەوروپا و لەدونیاشدا بەشێك لەگەنجەكان جل و بەرگی سەربازی لەبەر دەكەن“.

سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ وئاسایش وئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كانی په‌رله‌مانزانیاری زیاتری بۆ نوچەنێت ئاشكرا كرد و وتی”ئێمە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ گەیشتینە سەرخەت بۆ ئەوەی فرۆشتنی جل و بەرگ و كەلوپەلی سەربازی رێك بخرێتەوە،ناكرێت ئاوا بە بەربڵاوی یان سانسۆر نەبێت و بفرۆشرێن،بەتایبەتی فرۆشتنی پلە سەربازییەكان چونكە ناكرێت ئاوا بەئاسانی پلە سەربازییەكان بفرۆشرێن،بۆیە دڵنیابن لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ تەنسیق دەكەین و لە هەفتەی داهاتووش بۆ هەمان مەبەست وەكو لیژنەكەمان كۆبونەوەیەكمان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاسایش و پاریزگاری هەولێر تایبەت لەسەر رەوشی ئەمنی هەیە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com