ئەڵمانیا هێزێك دەنێرێتە هەولێر

0

German Bundeswehr army soldiers with the QRU)prepare for a joint patrol with the ANA in the village of Mulla Kehyl near Baghlanئەڵمانیا هێزێك دەنێرێتە هەولێر

نوچەنێت-ئاژانسەكان

چوارشەممە 17ی دیسەمبەر حكومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی 100 راهێنەری سەربازیی ئەڵمانی بۆ كوردستان دەربڕی بۆ راهێنانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
ئەڵمانیا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە كە ئامادەیی دەربڕیوە پشتیوانی سەربازیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكات و بە كردەوەش هەم چەكی بۆ پێشمەرگە ناردووە و هەم مەشقی بە پێشمەرگە كردووە، لە دوایین لێدوانیدا فرانك ڤاڵتەر شتانمایەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت “لەگەڵ داعشدا بەربەرییەت گەڕایەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست” .
تازەترین بڕیاری حكومەتی ئەڵمانیا لە بەرژەوەندی پێشمەرگە چوارشەممە 17ی دیسەمبەر درا كە بریتی بوو لە ناردنی 100 راهێنەری سەربازی ئەڵمانی بۆ دەوروبەری شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی راهێنانی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر پووچەڵكردنەوەی مین و تەكتیكی سەربازی و فریاكەوتنی سەرەتایی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com