دوو رۆژنامهنووسی ڕووداو لهلایهن داعشهوه ڕفێنران
نوچەنێت.ههولێر:
دوو رۆژنامهنووسی ڕووداو لهلایهن داعشهوه ڕفێنران و تۆڕی میدیایی رووداویش داوای ئازادكردنی ئەو دوو هاوكارەی دەكات.
رۆژی دووشەممە 15/12/2014 ،پەیامنێرێك و وێنەگرێكی تۆڕی میدیایی رووداو، بەناوەكانی فەرهاد حەمۆ و مەسعود عەقیل،لەلایەن هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی قامشلۆ و تل کۆچەر،دەستگیركران.
تۆڕی میدیایی رووداویش لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە”ئەو دوو هاوكارەی رووداو،لەكاتێكدا بە رێگەوەبوون بۆ ئامادەكردنی ڤیتییەك لە تل كۆچەر لە رۆژئاوای كوردستان،بەپێی زانیارییەكانمان لە چوارڕییانی حەسۆ رەتلە،لە باشووری ناحیەی چل ئاغا لەسەر رێگەی دوەلی نێوان تل كۆچەر و قامشلۆ،لەلایەن هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە دەستگیركراون“.
هەر بەپێ راگەیەنراوەكە”ئەو تیمەی رووداو،كە بەشێوەی فریلانسەر و وەك دوو كەسی بێلایەن كاریان لەگەڵ رووداو كردووە،هەمیشە بەشێوەیەكی زۆر پیشەییانە و بێلایەنانە كاری رۆژنامەڤانیی خۆیان ئەنجامداوە،بۆیەش زۆرجار رووبەڕووی گوشاری زۆر بوونەتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەكە“.
هەر لە راگەیەنراوەكە هاتوە”تۆڕی میدیایی رووداو،داوای ئازادكردنی ئەو دوو هاوكارەی دەكات،لە هەمانكاتدا داوا لە عەشیرەتەكانی ناوچەكە دەكات كە رۆڵێكی چاكەكارانە بگێڕن بۆ ئازادكردنی ئەو دوو هاوكارەی رووداو“.