رۆژی پێنج شه‌ممه له هه‌ولێر یه‌كه‌م كۆنگره‌ی سوننه‌كانی عێراق ده‌به‌سترێت، وا بڕیاره ئه‌و به‌پرسانه‌ی به‌تیرۆر تۆمه‌تبار كراون له كۆنگره‌كه ئاماده‌بن و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی شیعه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
رۆژی پێنج شه‌ممه یه‌كه‌م كۆنگره‌ی سوننه‌كانی عێراق بۆ دژایه‌تی كردنی تیرۆر له‌هه‌ولێر ده‌به‌سترێت، پێشبینیش ده‌كرێت تارق هاشمی و رافع عیساوی وچه‌ندین كه‌سی دیكه له كۆنگره‌كه ئاماده‌بن كه له‌سه‌رده‌می مالیكی به‌تیرۆر تۆمه‌تبار كرابوون. چه‌ند سه‌رچاو و سه‌رپه‌رشتیارێكی كۆنگره‌كه له لێدوانه‌كانیان باسی ئاماده‌بوونی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه كه به تیرۆر تۆمه‌تبار كراون، به‌ڵام ناوی هیچ كه‌سێكیان ئاشكرانه‌كردووه. باسی ئاماده‌بوونی هاشمی و رافع عیساوی چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شیعه و ده‌وڵه‌تی قانون لێكه‌وتۆته‌وه. عالیه نوسه‌یف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌ك دا ده‌ڵێ” وا چاكتره حكومه‌تی هه‌رێم هاشمی و عیساوی راده‌ستی دادگا بكاته‌وه”. پێشتر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه هه‌ڵویستی هه‌رێمی كوردستان دیاركردبوو له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی هاشمی كه ئه‌ویش هه‌ڵوێستی بێلایه‌نی بوو.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌تیرۆر تۆمه‌تبار كراون له هه‌ولێر ئاماده ده‌بن
0
Share.
