داعش پۆلیسی ژنان دادەمەزرێنێت

0

isisداعش پۆلیسی ژنان دادەمەزرێنێت
نوچەنێت-عەرەبی جەدید

سێشەممە 16ی دیسەمبەر بۆ یەكەمجار داعش پۆلیسی ژنانی بەناو قەزای حەویجەدا بڵاوكردەوە بەمەبەستی سزادانی ئەو ژنانەی پەیڕەوی رێنماییەكانی داعش ناكەن، بۆ نموونە ئەو ژنانەی نیقاب ناپۆشن.
داعش هەڕەشەی كردووە لەمەودوا هەر ئافرەتێك نیقاب نەپۆشێت ئەوا جەڵدی لێدەدرێت، هەر پیاوێكیش یاوەری ئافرەتێكی بێ‌ نیقاب بكات بە توندی سزا دەدرێت.
چاودێران ئەم هەنگاوەی داعش بە سەرەتایەك دادەنێن بۆ تێوەگلانی راستەوخۆی ژنان لە ململانێ‌ خوێناوییەكانی عێراقدا.
پێشووتر خێڵە سوننییەكانی پارێزگای ئەنیار كە شانبەشانی سوپای عێراق دژی داعش دەجەنگێن رایگەیاندبوو كە رێكخستنێكی ژنان بەناوی “كچانی رێگەی راست” درووستبووە كە ئامادەیە دژی داعش بجەنگێت. ئەو رێكخستنە ژنانەیە لە 50 ئافرەتی سوننەی پارێزگای ئەنبار پێكهاتووە.

ژنانی جەنگاەری دژە داعش

ژنانی جەنگاەری دژە داعش

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com