
نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتوو،بۆ یەكەم جار ئاشكرای دەكات ودەڵێت،سەرەتا یەکگرتوو لە دەنگدان بە لیستی گۆڕان،پەشیمان بۆوە و جاری دووەمیش کۆمەڵی ئیسلامی پەشیمان بۆوە بۆیە لێپرسراوێتی هاوبەش و وەک یەکیان لە ئەستۆدایە و گەر لیستەكەش رزگار نەكەن دەبێتە سەرچاوەی نائومێدی و بهدگومانیهكی تر.
ئەبوبەكر كاروانی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان،لەبابەتێكدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەناونیشانی(لیستی خزمەت و لێپرسراوێتی هاوبەشی یەکگرتوو و کۆمەڵ و خەمساردی سیاسی)بڵاوی كردوەتەوەو رایدەگەیەنێت”دوای لێدوانەکەی مامۆستا محمد رەئوف بەرپرسی سەرکردایەتی یەکگرتوو دەربارەی لیستی خزمەت و چۆنیەتی دەنگدانی،کاتی ئەوە هاتووە بۆ مێژوو بەرچاو روونی هەمووان ئەوە بڵێم، کە سەرەتا یەکگرتوولە دەنگدان بە لیستی گۆڕان، پەشیمان بۆوە و جاری دووەمیش کۆمەڵی ئیسلامی پەشیمان بۆوە و لێپرسراوە و، بەرەنجامی کۆتایش بە هاوبەشی هەردوو کەسی یەکەمەکە و مەکتەب سیاسیەکانی هەردوولا بڕیاری درێژەدان بە دۆخی دەنگنەدان بە هیچ لایەنێکیان“.
ناوبراو رونیشیكردوەتەوە”لێپرسراوێتی هاوبەش و وەک یەکیان لە ئەستۆدایە، ههر بۆیه بۆ هیچ لایهكیان ڕەوا نیە موزایەدە بەسەر ئەوی تریاندا بکات“.
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكگرتوو دەشڵێت”ئەزموونی لیستی خزمەتیش بە سەرەتایەکی باش دەستی پێ نەکرد و، دەبێت رزگاریش بکرێت لە شکست هێنان،لهمهبهدواش لیستیكهو دهركهوتهكانی جوان بەڕێوە نەبرێن،لە بری ئەوەی ببێتە بناغەیەکی هیوابەخش بۆ زیاتر لە یەکتر نزیککردنەوەی نێوان کۆمەڵ و، یەکگرتوو،دەبێتە سەرچاوەی نائومێدی و بهدگومانیهكی تر“.
ئەبوبەكر كاروانی داوا لە کوڕان و کچان و خوشک و برایانی كۆمەڵ و یەكگرتوو دەكات”گوێ بە هەندێ لێدوانی خەمساردانەی هەندێ لە لێپرسراوانی هەردوولا نەدەن و،ببنە فشار بەسەر سەرکردایەتیەکانیانەوە،با هەموومان سەرەتا لە ئاستی تەوژمی ئیسلامی بە گشتی و، دواتر تەوژمی ریفۆرمخواز و چاکسازیخوازانەی هەرێم و، لە کۆتایشدا دۆخی سەربەخۆ خوازیی نەتەوەیی بیربکەینەوە“.