حەسەن بابەكر : عه‌لمانیه‌كان كاڵه‌كی یه‌ك بڕكن، كۆمه‌ڵ (گۆران و یه‌كێتی) له دوو توێی هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌ناسێ
حەسەن بابەكر،كارگێری ئەنجوومەنی چاودێری و پەدواداچوونی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه نێت ده‌ڵێ” عه‌لمانیه‌كان كاڵه‌كی یه‌ك بڕكن، كۆمه‌ڵ (گۆران و یه‌كێتی) له دوو توێی هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌ناسێ” هه‌روه‌ها ده‌شڵێ” ئه‌وه‌ی ئێستا گۆران ده‌یكات جێی تێبینی و هه‌ڵوێسته
حەسەن بابەكر،كارگێری ئەنجوومەنی چاودێری و پەدواداچوونی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان،لەبابەتێكدا كە لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە، لە خاڵی چوارەمی بابەتەكەی باس لە عەلمانی بوونی گۆران و یەكێتی دەكات و دەڵێت”له‌فكر و ستراتیژدا زۆر له حزبه عه‌لمانیه‌كان كاڵه‌كی یه‌ك بڕكن، بۆیه كۆمه‌ڵ (گۆران و یه‌كێتی) له دوو توێی هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌ناسێ و هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ وه هه‌رلایه‌نێك كه میكاڤیلیانه كاربكات و قسه و كرده‌وه‌ی له‌یه‌كتری جیاوازبن ئه‌و ده‌هۆڵه‌ی به كوتكی وشه‌ی شه‌فافیه‌ت و به‌نیشتمانی كردنی دامه‌زراوه‌كان و…… ده‌یكوتێ و ده‌نگی ده‌ڕوا به رێككه‌وتنی حزبی و حساب نه‌كردن بۆ لایه‌ن و خه‌ڵكی تر ده‌دڕێ و ده‌نگی نامێنێ!“.
لەوەڵامی پرسیاری نوچەنێت دا كە ئاراستەی حەسەن بابەكری كرد،كە بۆچی بۆتازە باسی دەكەیت و بۆ پێشتر باست نەدەكرد؟ بۆ دوای نائومێدی زەقی دەكەیتەوە؟ خۆ پێشتر دەتانزانی ئەوان عەلمانین و كاڵەكی یەك بڕكن. ئەی بۆ پێشتر حەزەری خۆتان وەرنەدەگرت؟ناوبراو وتی”له نووسینه‌كه‌مدا زیاتر رووم له ئیسلامیه‌كانه و وه‌ك بیرخستنه‌وه‌یه‌ك و تأكید كردنه‌وه‌یه‌ك باس له عه‌لمانی بوونی ئه‌و دوو حزبه ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر نا وه‌نه‌بێ ئه‌و مه‌سه‌له هێنده مه‌ته‌ڵێكی به‌زه‌حمه‌ت بێ، چونكه ئه‌مه له ئه‌ده‌بیاتی هه‌ردوولایاندا روون و دره‌وشاوه‌یه“.
حەسەن بابەكر هەر لە لێدوانەكەی بۆ نوچەنێت ئاشكراشی كرد”عه‌لمانیه‌ت جۆری زۆرن،به‌رای من عه‌لمانیه‌تی زۆر شوێن و وڵات له‌وه‌ی ئێره خراپتره له دژایه‌تی كردنی ئیسلامدا،هه‌ربۆیه ئیسلامیه‌كان له‌گه‌ل حزبه عه‌لمانیه‌كانی كوردستاندا زۆر خاڵی هاوبه‌شیان هه‌ن كه تێیاندا یه‌كتری ده‌گرنه‌وه،به‌ڵام پێویسته نه‌ك ئیسلامیه‌كان هه‌موو لایه‌ك هه‌لوێست و كاری حزبه‌كان سه‌یر بكا و بیانكاته سه‌نگی مه‌حه‌ك له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌لیاندا“.
كارگێری ئەنجوومەنی چاودێری و پەدواداچوونی كۆمەڵی ئیسلامی،جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە”له دریژه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودی ئۆپۆزسیۆندا هه‌رسێك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن سودیان بۆ یه‌كتری هه‌بووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا گۆران ده‌یكات له رێیكه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگاری سلێمانی په‌نجا به په‌نجا و حساب نه‌كردن بۆ خه‌ڵكی تر جێی تێبینی و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، بۆیه من پێم باشه هه‌لوێسته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی علمی و هیمنانه روونبكه‌ینه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدرێ“.
