چاودێرێكی سیاسی:”یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانی نه‌وشیروان ئه‌وه‌یه خۆی ته‌بریئه ده‌كات له شكست و نائومێدییه‌كان”
نوچەنێت.تایبەت
چۆن بابه‌ته‌كه وروژێنرا؟
لەئێستادا مەسەلەی وازهێنانی نەوشیروان مستەفارێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان تەرح كراوە و سەركردەكانی ئەو حیزبیش بەبیانووی جۆراو جۆر ئامادەنین لەوبارەوە لێدوان بدەن، لەكاتێكدا عەلی حمە صالح پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لەبابەتێكدا كە لەچەندرۆژی رابردوو بڵاوی كردوە ئاشكرای”کاک نوشیروان،له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند جارێک پێی وتووم: من به‌ئه‌رکی نیشتیمانی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌ی خۆم هه‌ستام و ئه‌رکه‌کانم ورده ورده ته‌واوده‌بێت،ئه‌وه چه‌ندین پۆستتان له په‌رله‌مان و حکومه‌تدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌رکه‌کانی خۆتان به‌باشی به‌جێبگه‌ینن و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام بن ده‌ستکه‌وتی گه‌وره بۆخۆتان و میلله‌ته‌که‌تان به‌ده‌ستدێنن، ئه‌گه‌ر نه‌شتانکرد من لێی به‌رپرس نیم“.
ورووژاندنی بابه‌تی وازهێنانی نه‌وشیروان كتوپڕه؟
چاودێرێكی سیاسی ئه‌و ته‌رحكردنه‌ی بابه‌تی وازهێنانی نه‌وشیروان مسته‌فا به كتوپڕ وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێ” چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه كه رێگه‌مان ده‌دات بابه‌ته‌كه به كتوپڕ وه‌سف بكه‌ین”. به‌بڕوای ئه‌و چاودێره بارودۆخی ناو بزووتنه‌وه‌كه و بارودۆخی به‌شدارییان له‌حكومه‌ت كه ئه‌زمونێكی نوێیه بۆ بزووتنه‌وه‌كه، له‌گه‌ڵ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان هی ئه‌وه نییه نه‌وشیروان بیر له وازهێنان بكاته‌وه. دواتریش هه‌ر له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا هه‌ندێك كه‌سی ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له بابه‌تێكی په‌یوه‌ستدار به‌و مه‌سه‌له‌یه باسیان له‌وه كردووه كه كه‌سێك نییه له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه ئاماده‌كاریی بۆ كرابێت تا شوێنی نه‌وشیروان مسته‌فا بگرێته‌وه.
له‌دوای نه‌وشیروان: گه‌نجی دروستكراو. پیری بێ جه‌ماوه‌ر
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌شوێنگرتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان هه‌بێت. پرسیارێك دێنێته ئاراوه ئایا كێ شوێنی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌رهاتوو به‌راستی بریاری وازهێنانی دا؟ ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت دوو كه‌س له‌ناو ئه‌وبزووتنه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتوون، ئه‌مه جگه له بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی. یه‌كه‌میان توێژێكی سیاسی پیره كه له‌ناو یه‌كێتی گه‌وره بوون. دووه‌میان گه‌نجێك سه‌ره‌تای كاری سیاسیان هاوته‌مه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه. ئه‌گه‌ر شیكاری بۆ ئه‌و دوو جۆره كه‌سایه‌تیه بكه‌یت. ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هێشتا چینی دووه‌م جێگای ئومێده نه‌وه‌ك یه‌كه‌م. یه‌كه‌میان چینێكه زۆربه‌یان جه‌ماوه‌ری نیین ئه‌گه‌ر رابردوو و خه‌باتیشیان پاك بووبێت. چینی گه‌نجانیش له‌م كاته‌دا ناتوانن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌به‌رن.
واز ده‌هێنێ به‌ڵام كه‌ی؟
لە بەدواداچونەكانی، نوچەنێت پەیوەندی كرد بە زه‌رده‌شت مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی گۆڕان له‌هه‌ولێر و ناوبراو زانیارییەكانی نوچەنێتی پشت راستكردنەوەو وتی”شتی رەسمی نییە و واز هێنانیش نییە،كاك نەوشیروان بەبەردەوام لەو دانیشتنانەی خۆی و هەروەها لە كۆنگرەی یەكەمی بزووتنەوەی گۆڕانیش ئەوەی باس كرد كە بڕوای بەدەستاودەستكردنی دەسەڵات هەیە چ لەناو حكومەت و چ لەناو حیزب، ئەمە مەبدەئێكە كاك نەوشیروان كاری لەسەر كردوە و تەئكیدی لەسەر كردوتەوە،ئەو نەهاتووە جارێكی تر حیزب بەو مۆدیلەی ئێستای كوردستان دروست بكات“.ناوبراو وتیشی”كاك نەوشیروان لە پاڵ ئەوەی رێبەرێكی بزوتنەوەكەیە لە هەمان كات شەرعیەتی كۆنگرە و جڤاتی نیشتمانیشی هەیە بۆیە واز هێنان و واز نه‌هێنانی پەیوەستە بەبابەتی قبوڵ كردن و قبوڵ نەكردنی هەم جڤاتی نیشیتمانی و هەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆران بەتایبەتی تر جڤاتی نیشیتمانی“.زه‌رده‌شت مه‌لا حه‌سه‌ن وتیشی ”لەم كاتەدا نە بزوتنەوەی گۆڕان و نەهەرێمی كوردستان و نەعێراق و دواتر ناوچەكە دەست بەرداری پێگەی نەوشیروان مستەفا نابێت لە ناو سیاسەتی هەرێمی كوردستان“.
ناره‌زایی و ململانێیه‌كانی ناو گۆڕان
كه‌سێكی نزیك له‌و بزووتنه‌وه‌یه باس له‌وه ده‌كات، ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن گۆڕانخوازان ناره‌زایی له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه به‌وه‌ی هیچ شتێكی به‌رجه‌سته‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام نه‌داوه. ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ململانێ له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه هه‌بووه. ئه‌مه خاڵێكه چاودێره سیاسیه‌كه‌ی نوچه‌نێت رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر و ده‌ڵێ” یه‌كێك له‌سیفه‌ته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌یه خۆی ته‌بریئه ده‌كات له نائومێدی و شكست. ئه‌مجاره‌ش وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته به‌شێكی زۆری په‌ی
وه‌ندی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه. ئه‌وان به‌ر له‌وه‌ی بێنه ناوده‌سه‌ڵات زۆر خه‌یاڵپڵاویان بۆ خه‌ڵك كرد. كه زۆربه‌ی كات زێده‌ڕۆییان له به‌ڵێنه‌كان ده‌كرد. به‌شێوه‌یه هیچ حكومه‌تێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناتوانێت به‌مشێوه‌یه بێت كه ئه‌وان وێنایان بۆ خه‌ڵك ده‌كرد. بۆیه بێگومان چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه خه‌ڵك له‌كاتی ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتن له لایه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه تووشی نائومێدی ببێته‌وه”.
باس لەوە دەكرێت وازهێنانی نەوشیروان مەستەفا لەم كاتەدا بۆ رەواندنەوەی ئەو نارەزاییانەیە كە لە ناو گۆران هەیە،لەوبارەیشەوە ئه‌ندامەكەی ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی گۆڕان له‌هه‌ولێر وتی”خۆی سەرەتا كۆمپانیای وشە و دواتر لیستی گۆڕان و دواتر بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند ئەگەر هەر كێشە و شتێك هەبێت كاك نەوشیروان لەسەروی كێشەكان و لە دەرەوەی هەموو سیراعەكانە،ئەگەر ململانێكیش هەبێت كاك نەوشروان لە سیراع و كێشەكان گەورەترەو لەناو كێشەكان نییە، هەمووان لەكۆنگرە بەوانەشەوە كەگوایە كێشەیان هەیە و ئەوانەی كێشەشیان نیە بریاری ئەوەیان دا كە كاك نەوشیروان رێكخەری ئەو بزووتنەوەیە بێت،ئەگەر هەركێشەیەك لەگەڵ ئەو هەبوایە لە كۆنگرە باس دەكرا“.