نوچه نێت
كۆمپانیای دانه‌غاز جه‌خت له‌سه‌ر قه‌رزاربوونی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌وه و داوای 100 ملیۆن د
ۆلار ده‌كات و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێ” له‌سه‌ر كێشه‌ی نێوان دانه غاز و حكومه‌تی هه‌رێم، داوای روونكردنه‌وه‌مان له‌حكومه‌ت كردووه”. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه شه‌رقولئه‌وست كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم 100 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری كۆمپانیاكه‌یه و كه ده‌بوایه ئه‌م مانگه پاره‌كه به كۆمپانیاكه بدات. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش له راپۆرته‌كه هاتووه كه له‌دادگایه‌كی به‌ریتانی سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار كراوه. دڵشاد شه‌عبان ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه له په‌رله‌مانی كوردستان به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه” ئێمه له لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان داوای راپۆرتێكان له حكومه‌ت كردوووه، جا له‌رێگای نووسین بێت یان له‌رێگای نوێنه‌ریان بێت روونكردنه‌وه‌مان له‌باره‌ی كێشه‌ی دانه غاز و هه‌رێمی كوردستان پێ بدات كه چۆن به‌و ئاسته گه‌یشتووه”.
حكومه‌تی هه‌رێم 100 ملیۆن دۆلار قه‌رزاره و په‌رله‌مانیش داوای روونكردنه‌وه ده‌كات
0
Share.