
نوچه، نێت
تیمێكی تویژینه‌ی دوو زانكۆی سلێمانی و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی خه‌ته‌كردنی كچان ده‌كه‌نه‌وه. وراپۆرته‌كه‌شیان له گۆڤارێكی ئه‌مریكی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له به‌دواداچوونێكی رۆژنامه‌ی مه‌دای عێراق راپۆرتێك له‌باره‌ی دیارده‌ی خه‌ته‌كردنی كچان له‌كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، تیمێكی تویژینه‌وه كه له‌چه‌ندین تویژنه‌ری زانكۆی ته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی پێكهاتوون له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، به‌دواداچوونێكیان ئه‌نجامداوه. دواتریش ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كه‌یان له‌گۆڤاریwomen & men ئه‌مریكی بڵاوده‌كه‌نه‌ه.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه دتۆر ناسح فاتجه له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا ده‌ڵێ” راپۆرته‌كانی پێشوو ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كدرن له‌كوردستان %50 ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌نجاممان داوه، ده‌ریده‌خات كه زۆر كه‌متره له %23 یه. ئه‌مه‌ش به‌دواداچوونێك بووه كه له‌نێو 1500 ژن ئه‌نجام دراوه و كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 6 مانگ تا 20 ساڵه، ئه‌و ژماره‌یه‌دا ته‌نها 348 كچیان خه‌ته‌نه‌كراون”.
تیمێكی تویژینه‌وه: خه‌تكردنی كچان له كوردستان كه‌مبۆته‌وه
0
Share.