نه‌وال سه‌عداوی : مه‌هاباد قه‌رداغی ئه‌زمونی خۆمی بیرخستمه‌وه كه له‌زیندانی سادات بووم
نوچه نێت
نووسه‌ری دیای عه‌ره‌ب نه‌وال سه‌عداوی له‌وتارێكی دا باس له ژنانی پێشمه‌رگه ده‌كات و باس له‌و ژنه كوردانه ده‌كات كه ناسیویه‌تی و ده‌ڵێ” مه‌هاباد قه‌رداغی ئه‌زمو
نی خۆمی بیرخستمه‌وه كه له‌زیندانی سادات بووم”.
نه‌وال سه‌عداوی وتارێك به‌ناونیشانی” ژنانی جه‌نگاوه‌ر له‌چیاكانی كوردستان” له رۆژنامه‌ی دونیا ئه‌لوه‌ته‌ن بڵاو ده‌كاته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌تا چۆن كوردی ناسیوه، ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له حه‌فتاكان و هه‌شتاكان بیستویه‌تی كه چۆن ژنانی كورد له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌چه‌نگن له‌و كاته‌شدا چه‌ندین ژنی ناسیوه كه‌یه‌كێك له‌وان نووسه‌ری كورد مه‌هاباد قه‌رداغی بووه ئه‌و ده‌ڵێ” یه‌كێك له‌وان شاعیری كورد مه‌هاباد قه‌ره‌داغی بوو، كه یاداشته‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردم له‌باره‌ی ئه‌زمونی زیندانی بوون له‌زیندانی سه‌دام حوسێن له‌ساڵی 1980. كه به قه‌ڵه‌م ره‌ساسێكی بچووك له‌سه‌ر كاغه‌زی كلینكسی نووسیوه، ئه‌مه ئه‌زمونی خۆمی بیرخستنه‌وه كه‌له‌ساڵی 1981 له زیندانی سادات بووم”
هه‌ر له‌و وتاره‌كه‌دا باس له ژنانی ئێزدی و تیرۆرستانی داعش ده‌كات. له‌كۆتاییشدا باس له هیرۆی برایم ئه‌حمه‌د ده‌كات و ده‌ڵێ” داوه‌تی كردم” ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هێرۆ ره‌تی كردۆته‌وه به‌ناوی جه‌لال تاڵه‌بانی ناوی بێت ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك كۆمار بووه، بۆیه هه‌ر به‌ناوی باوك دێت و دایكی هێرۆش گه‌لاوێژ ساڵح یاداشته‌كانی خۆی پێشكه‌ش به‌و نووسه‌ره عه‌ره‌به كردووه.