كەناڵێكی فەرمی ئێران ریكلام بۆ پێشمەرگەكانی رۆژهەڵات دەكات
نوچەنێت
پەیجی كەناڵی ئەلعالەمی ئێرانی وێنەی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە، كە بەشێكیان پێشمەرگەكانی رۆژهەڵاتن.
كەناڵی ئەلعالەم كە لە پێنج كیشوەری جیهان بە زمانی عەرەبی پەخشی خۆی ئاراستەی 300 ملیۆن خەڵكی عەرەب زمان دەكات، لە پەیجەكەیدا نووسییویەتی “مەشقی ئافرەتانی جەنگاوەری كورد لەسەر هونەرە جەنگییەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش”.
شیاوی ووتنە ئۆفیسی سەرەكی ئەلعالەم لە شاری تارانە و كەناڵەكە بەشێكە لە دەزگای سەدا و سیمای جمهوری ئیسلامی ئێران.




