
نوچەنێت.هه‌ولێر:
دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كرێت و وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش ده‌ڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین رۆژنامه‌نووسان حه‌سانه‌یان هه‌بێت،نه‌قبیی رۆژنامه‌نوسانیش ئاشكرای ده‌كات كه له ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری نین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/12/2014 لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و هونه‌ر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه سیمینارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له پسپۆڕانی بواری میدیا و نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی و حیزبی و ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ران و ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆوو په‌یمانگاكان و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی خوله‌كانی پێشوو، له هۆڵی په‌ناگیری له ته‌لاری په‌رله‌مان ڕێكخست، بۆ گفتوگۆ كردن ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35 ی ساڵی 2007 .
له‌و سیمیناره‌دا 33 كه‌س سه‌رنج و تێبینیان خسته ڕوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له میدیای كوردیدا هه‌یه هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه ڕۆژانه دێنه به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان له كاتی كاركرنیاندا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان،هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی باڵای ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆیه‌وه تاریق جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان وتی”پێداچونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گشت بڕگه و ماده‌كانی یاسایی ڕۆژنامه‌نوسی ده‌كرێت،له به‌ر رۆشنای تێڕوانینی به‌شداربوان و ڕژنامه‌نووسان بۆ ئه‌و كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و یاسایه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسایه‌كی پێشكه‌وتوو ئاماده‌بكرێت و پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێت،كه تیایدا بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی باشتر رێكبخرێـته‌وه و كه‌م و كوڕیه‌كانی چاره‌سه‌ربكرێت به له به‌رچاوگرتنی زیاتری پاراستنی مافی ڕۆژنامه‌نووسان و زیاتر رێزگرتن له ئازادی و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری به گشتی“.
هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا حاكم ئازاد نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌وته‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌نووسان،ئاشكرای كرد”كه له ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری نین چونكه كاتی ریفۆرم كردن نییه له یاساكه” وتیشی” هیچ پڕۆژه‌یكمان وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆ ئه‌و مه‌به‌ستی ئاماده نه‌كردووه“.
هه‌ر له‌و سیمیناره رۆژنامه‌نوسانیش بەشێكیان پێیان وابوو یاساكە هەموار بكرێتەوە و به‌شێكی تریش له رۆژنامه‌نووسان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه له‌كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه ئازادییه‌كانی به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان ته‌سك بكرێنه‌وه و نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیش گومانی خۆشی نه‌شارده‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و یاسایه جارێكی تر له‌لایه‌ن په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی رۆژنامه‌نووسان نه‌بێت.
هه‌ر له‌و سمیناره‌دا ئومێد موحسین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه” ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین رۆژنامه‌نووسان حه‌سانه‌یان هه‌بێت“.
وتیشی”زۆربه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان تۆماركراوه،رۆژنامه‌نووسه‌كان دۆسییه‌كه‌یان له‌دادگا بردوه‌ته‌وه“.
ناوبراو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه”كه ئه‌وان وه‌كو ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری و دادوه‌ران له‌گه‌ڵ گرتنی رۆژنامه‌نووسان نین“.