وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی كه‌یسی كچه ئێزدییه‌كان فه‌رامۆش ده‌كات
نوچه‌نێت.تایبه‌ت:
ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی، ئامارێك له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه بڵاوده‌كاته‌وه كه له شه‌ڕی داعش بێسه‌روشوێن بوون، كه‌چی به‌دوور ونزیك باس له‌ونبوونی كچه ئێزدییه‌كان ناكات،په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌وان هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌ده‌ن و پێشیوایه وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ به‌مه‌به‌ستی سیاسی ئه‌وكاره‌ی نه‌كردووه
بەپێی ئامارێكی فەرمی كە وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی رایگەیاندووە،ژمارەی ونبووانی سپایكەر و بادۆش 2147 كەسە.
لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی مافی مرۆڤ رایگەیاندووە ئەوان بە ئامارێكی نزیك گەیشتوون لەبارەی ونبووانی بادۆش و سپایكەر. كە ژمارەی ونبووەكان بەپێی بەیاننامەكە 2147 كەسە، لەوانیش ونبووەكانی سپایكەر 1660 كەس و زیندانی بادۆشیش 487 كەسە. وەزارەتی مافی مرۆڤ ئەوەشی روونكردۆتەوە كە ئەو زانیاریە بەپێی فۆرمێك وەرگیراوە كە لەسایتی وەزارەت بڵاوكراوەتەوە و هەر كەسێك ونبووی هەبێت زانیارییەكانی لەرێگای ئەو فۆرمە بەوەزارەت داوە. سەرەرای ئەمەش ئاماژەی بەوە كردووە كە 554 كەسی دیكە ونبووە، 39 كەسیان ژنن”.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له مانگی ته‌مموزی رابردوودا تاوه‌كو ئێستا باس له بێسه‌روشوێن بوونی سه‌دان ژن و پیاوی ئێزدی ده‌كرێت، كه‌چی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی نه‌كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندامێكی كورد له لیژنه‌ی مافی مرۆڤی عێراقی باس له‌وه ده‌كات ئه‌وان راسپێردراون قسه له‌سه‌ر كه‌یسی ئێزدییه‌كان بكه‌ن.
لای خۆیەوە د.ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی کوردستان و هاوكانتئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مارڤ لەلێدوانێکدا راگەیاند”وه‌كو ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له 24/11/2014 له‌به‌غدا باسی ونبوانی ئیزدیه‌كانمان كرد كه وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراقی و وه‌زیری ئافره‌تانی عێراقی ئاماده‌ی كۆبونەوەكە بوون،له په‌رله‌مانی عێراق من و دكتۆر حه‌بیب لیژنه‌ی مافی مرۆڤ دانراوین ده‌رباره‌ی مه‌له‌فه‌ی ئێزدییه‌كان زانیاری كۆده‌كه‌ینه‌وه و به‌دواداچون بۆ ئێزیدیه‌كانی ونبوو دەكه‌ین و باسی ئاماره‌كانمان نه‌كردووه راسته له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماره‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاماری راست بڵاو بكه‌ینه‌وه”.
د. ئەشواق جاف رایدەگەیەنێت”نازانێت بۆچی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ ئاماری ئێزدییه‌كانیان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه،من وای بۆ ده‌چم ئاماره‌كانی سپایكەر و بادۆش له‌به‌ر ئه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه چونكه بادوش سجنه و سپایكه‌ریش بنكه‌ی سه‌ربازیه و سه‌ر به‌حكومه‌تن و ئاماری ته‌واوی ئه‌و دوشوێنه‌یان هه‌بووه پێشتر”.
ئەو پەڕلەمانتارەی کورد،دەشڵێت”له‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری مافی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه بۆ چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئاماری ونبوانی ئێزدییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئامارێكی ره‌سمیمان له‌لایه‌ن لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌ت ده‌ست بكه‌وێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌تیشی كرده‌وه كه هۆكاری سیاسی له‌پشت بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئاماری ئێزدییه‌كانه‌وه بێت و وتی” له‌په‌رله‌مانی عیێراق هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ست به‌موعانات و ئه‌و كاره‌ساته‌ی سه‌ر به ئێزدیه‌كان هاتووه ده‌كه‌ن و ناتوانرێت ئه‌و كاره‌ساته بشارێته‌وه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام دراوه”.