نوچه نێت
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له لێدوانێك رۆژنامه‌وانی ده‌ڵێ” پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی رزگاركردنی موسڵه‌وه زیاتر بێت”.
دیندار زێباری به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌لێدوانێكی شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ” پێشبینی ده‌كرێت هێشتا ژماره‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی رزگاركردنی موسڵه‌وه ده‌بێت” بۆیه دیندار زێباری به‌پێویستی ده‌زانێت له‌كاتی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ بارودۆخی مرۆڤایه‌تی ره‌چاو بكرێت. زێباری جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ملیۆن ئاوه‌ره‌یه‌ی له‌كوردستان هه‌یه بۆته هۆی بارگرانی بۆ كوردستان و ناتوانرێت زیاتر ئاواره‌ی دیكه له‌خۆیه‌وه بگرێت.
