دلێری سه‌ید مه‌جید له‌ سندوقی نهێنی تاڵه‌بانی بۆ ناوبژیوانی هێرۆخان

0

10859851_822584751138313_2001153477_nدلێری سه‌ید مه‌جید له‌كوێ‌ ناوبژیوانه‌كان ده‌وه‌ستێت؟
له‌بری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: دلێری سەید مەجید رۆڵی خۆی هەبووە لەمەسەلەی رێكەوتن لەسەر پشكەكانی پارێزگای سلێمانی
نوچەنێت.تایبەت:
ئه‌وه‌ی له‌م رۆژگاره‌ له‌جموجۆڵه‌ سیاسیه‌كانی یه‌كێتی به‌دی ده‌كرێ، جێگای سه‌رنجی هه‌موو چاودێرانی سیاسییه‌، یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی جێگای سه‌رنج بێت رۆلی دلێری سه‌ید مه‌جیده‌. دوێنێ‌ دلێری سه‌ید مه‌جید له‌گه‌ڵ هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فای كردووه‌، جگه‌ له‌مه‌ش له‌ راگه‌یاندنه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه‌ ئێستا دڵیری سه‌ید مه‌جید له‌هه‌وڵی ناوبژیوانی نێوان هیرۆ و كۆسره‌ت و به‌رهه‌م ساڵحه‌؟ پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ی رۆلی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی چییه‌؟ خۆ دلێری سه‌ید مه‌جید هیچ پێگه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ناو یه‌كێتی نییه‌.
ئێوارەی رۆژی 2014/12/13 وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێكهاتبوون لە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و خێزانی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی و دلێری سەید مەجید، لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان كردو پێكەوە كۆبوونەوە.

بەپێ هەواڵی راگەیاندنەكانی یەكێتی بزووتنەوەی گۆران لەكۆبونەوەكەدا نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، وتویەتی”نیشتنەكەمان،دانیشتنێكی ئاسایی بوو،دوای ئەوەی رێكەوتن لەنێوان هەردوولا ئیمزاكراوە،ئەوە دەرگایەكی گەورەی كردوەتەوە بۆ هاوكاری دووقۆڵی لەمەودوا لەبواری جیاجیادا وتائێستا زۆر بەدەگمەن هاتووچۆی یەكترمان كردوە، ئیتر ئەوە دەرگای ئەوەكراوەتەوە ئێمە بە بەردەوامی بتوانین هاتووچۆی ئەوان بكەین و ئەوانیش بە بەردەوامی هاتووچۆی لای ئێمە بكەن، ئەو گرژییەی بەتایبەت لەناو بنكەی جەماوەرییەكەدا هەیە بڕەوێنینەوە و مەلابەختیاریش تەئیدی قسەكانی كردوەو وتویەتی قسەی ترم نیە“.
لەوبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەلێدوانێكدا بۆ نوچەنێت وتی”كاك نەوشیروان مستەفا لە رابردودا زۆر سەردانی جەنابی مام جەلای كردوە،هەتا لە رێكەوتنەكەی یەكێتیش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام درا بۆ دابەشكردنی پشكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەوان وایان بەباش زانی كە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی بێت،چونی مەلا بەختیار و هێروخانیش وەڵامی ئەو سەردانانەی هەم كاك نەوشیروان و هەم جڤانی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بووە كە هاتونەتە مەكتەبی سیاسی كێتی“.وتیشی”لە رابردودا جۆرێك لە تەشەنوج هەبووە لە نێوان ئێمەو برادەرانی بزووتنەوەی گۆڕان،بەڵام ئێستا لە حاڵەتی تەبیعی پەیوەندی و برودانی داین،ئەمەش سەردانێكی ئاسای بوەو هیچی تر نەبوویە“.
لەوەڵامی پرسیاری بۆچی خاتوو هێرو دلێری سەید مەجیدی لەگەڵ بوو،ئایا نەدەكرا ئەندامێكی دیكەی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ بووایە؟ ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی وتی”هێرو خان و دلێری سەید مەجید رۆڵی خۆیان هەبووە لەمەسەلەی رێكەوتن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پشكەكانی پارێزگای سلێمانی“.
بێگەرد تاڵەبانی،زانیاری زایاتریشی بۆ نوچەنێت خستەڕوو و وتی”چوونی كاك دلێر زۆر زۆر حاڵەتێكی ئاساییە، راستە كاك دلێری سەید مەجید پۆستێكی فەرمی نییە لە ناو مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا،بەڵام یەكێكە لەو كەسانەی هەمیشە رۆڵێكی گەورەی لە پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەبینێت“. ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ دوا وه‌ڵام نه‌بێت له‌باره‌ی دلێری سه‌ید مه‌جیده‌وه‌. وه‌ك پێشتر باسكراوه‌ ئه‌و سندوقی نهێنییه‌كانی تاڵه‌بانی و یه‌كێتی بووه‌، به‌تایبه‌تی له‌بواری دارایییه‌وه‌. ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش وابكات كه‌گونجاو بێت بگوترێت له‌رابردووداشدا دلێر رۆلی له‌كوالیسه‌كان هه‌بووه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com