پارتی: یەكێتی و گۆڕان بە رێككەوتنی سلێمانی پێشێلی هەموو رێككەوتنەكانیان كرد
نوچەنێت:
بەرپرسێكى پارتی رایگەیاند،جگە لە پۆستی قایمقامی هەڵەبجە،هیچ پۆستێكی دیكە وەرناگرین و یەكێتی و گۆڕان بە رێككەوتنی سلێمانی پێشێلی هەموو ئەو رێككەوتنانەیان كرد كە پێشتر كرابوون.
ئەمرۆ حزبه‌كانی هه‌ڵه‌بجه دوای رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان ئەنجام دا‌و وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیان به‌رێككه‌وتنی ئه‌و دوو لایه‌نه،هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كه بۆ خستنه‌رووی تێبینی ئەو حیزبانە بوو له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه‌یان و بریاریشه لیژنه‌یه‌ك به‌نوێنه‌رایه‌تی حیزبەكانی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی گۆران و یه‌كێتی سبه‌ینێ یان دوو بەیانی كۆببێته‌وه.
فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی 12-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە،بەماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی وتوە”كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەڵەبجە درێژەپێدەری كۆبوونەوەكانی رابردوو بوو،بەڵام ئەوەی تازە بوو یەكێتی و گۆڕان بە رێككەوتنی سلێمانی پێشێلی هەموو ئەو رێككەوتنانەیان كرد كە پێشتر كرابوون، بۆیە ئێمە بە یەكێتی و گۆڕانمان راگەیاند كە ئەو رێككەوتنەی پێشوو كراوە ئامادە نین هەڵبوەشێنرێتەوە و لەسەر ئەو بنچینە رێك كەوتووین“.
بەشارەتی وتیشی”لایەنە سیاسییەكانی هەڵەبجە بە یەكێتی و گۆڕانیشەوە لەگەڵ ئەوەدان خۆیان بڕیار لە بەڕێوەبردنی هەڵەبجە بدەن و لەگەڵ ئەوە نەبوون ئەو بڕیارە لە دەرەوەی دەستەڵاتی ئەوان دراوە، بۆیە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ سبەی دوا خرا و ئاگاداری سەركردایەتیی خۆیان دەكەنەوە كە ئایا پێداچوونەوە بەو رێككەوتنەدا دەكرێت یاخود سوورن لەسەر جێبەجێكردنی“.
ئەو بەرپرسی پارتی جەختی لەوەشكردەوە”جگە لە پۆستی قایمقامی هەڵەبجە، هیچ پۆستێكی دیكە وەرناگرین، چونكە ئەمە بە مافی خۆمان دەزانین و پێشتر رێككەوتنی لەسەر كراوە“.