
نوچه، نێت
نووسینه‌گه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌م مانگه یه‌كه‌م فرۆكه‌ی f16 له لایه‌ن ئه‌مریكه‌وه به عێراق ده‌درێت.
سه‌عه‌د حه‌دیسی وته‌بێژی فه‌رمی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مرۆ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا یه‌كه‌م فرۆكه‌ی ئێف شانزه به فرۆكه‌وانه‌كانی عێراق ده‌دات و دواتریش فرۆكه‌كانی دیكه به فرۆكه‌وانه‌كان ده‌درێت كه ماوه‌یه‌ك له‌ئه‌مریكا مه‌شق له‌سه‌ر ئه‌م جۆره فرۆكه‌یه ده‌كه‌ن. ئه‌م وته بێژه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌وه كه پێدانی ئه‌و فرۆكانه له‌به‌ر نوێكردنه‌وه‌ی داواكه بوو، كاتێك چاك هاگل سه‌ردانی به‌غدای كردووه، داوای لێكراوه ده‌بێت ئه‌مریكا په‌له‌بكات له‌پێدانی ئه‌م فرۆكانه. جێگای باسه پێشتر عێراق داوای 36 فرۆكه‌ی f16 له ئه‌مریكا كردبوو.
ئه‌م مانگه فرۆكه‌ی f16 به عێراق ده‌درێت
0
Share.