په‌رله‌مانتارێك: سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ئێمه‌ی گوت من به‌مشێوه‌یه‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن ناكه‌م

0

ئایدن مه‌عروف:news_8291938130616210631
جگه‌ له‌ دوو نوێنه‌ری داوا گۆڕینی مادده‌یه‌كی یاسای كۆمیسۆن ده‌كه‌ین
نوچەنێت.تایبەت:
په‌رله‌مانتاری توركمان ئایدن مه‌عروف باسی له‌ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی توركمان و مه‌سیحیه‌كان ده‌كات له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌ڵێ‌” سه‌رۆك پاڵپشتی له‌ ئێمه‌ ده‌كات و ئێمه‌ش جگه‌ له‌دوو نوێنه‌ر داوای گۆڕینی مادده‌ی پێنجی یاسای كۆمیسۆن ده‌كه‌ین”
دوای ئەوەی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی (3/12/2014) ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربەخۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانی دیار كرد كه‌ له‌ نۆ ئه‌ندام پێكهاتووه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شكراوه‌: سێ ‌ئه‌ندام بۆ فراكسیۆنی پارتی و دوو ئه‌ندام بۆ یه‌كێتی و دوو ئه‌ندام بۆ گۆڕان،كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش یه‌كی یه‌ك ئه‌ندامیان له‌و كۆمیسیۆنه‌ هه‌یه‌،ئه‌م جۆره‌ دابه‌شكردنه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن،كاردنه‌وه‌ی ناره‌زایی و توندی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی توركمان و مه‌سیحییه‌كان لێكه‌وته‌وه‌،به‌وته‌ی خۆیان ئه‌وان له‌لایه‌ن ئه‌و پێنج لایه‌نه‌ كوردییه‌وه پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ‌،سته‌میان لێكراوه‌.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بایكۆتی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كرد و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وەیان كرد و داواشیان له ‌سه‌رۆكی هه‌رێم كرد ئیمزا له‌سه‌ر كۆمسیۆنه‌كه‌ نه‌كات.

هەر بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە 11ـی 12ـی 2014 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نوێنەران و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكانی توركمان و كلدان و ئاشوور و سریان و ئەرمەن لە پارلەمانی كوردستان كرد و لەگەڵیاندا كۆبۆیەوە و به‌پێی هه‌واڵێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له‌دانیشتنێكدا پاڵپستی له‌داوای توركمان و كلدان و ئاشورییه‌كان كردوە،چونكه‌ ئه‌وان داوایان كردووه‌ نوێنه‌ریان له‌ كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت،كه‌هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمیسۆنه‌ دیاركرابوو،كه‌ نوێنه‌ری توركمان و كلدان و ئاشۆی تێدا نه‌بوو.

هەروەها له‌هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتووه‌”لەبەرانبەردا بارزانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ داواكاریی شاندی میوان ڕاگەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە شێوازی دیاریكردنی ئەندامانی كۆمیسیۆن نادروست بووە و ئەوەی خستەڕوو كە ئەم بابەتە زیان بە پێگە و ناوبانگی هەرێمی كوردستان دەگەیێنێت. كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دامەزراوەیەكی نیشتیمانییە و ناكرێ بە بیرێكی تەسكی حزبی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و پێویستە هەموو لایەك بەشداریی ڕاستەقینەیان هەبێت و هیچ لایەنێكیش بۆی نییە لەجیاتی پێكهاتەكان نوێنەر دیاری بكات.

لەبارەی كۆبونەوەیان لەگەڵ بارزان،ئایدن مه‌عروف سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێك دا بە (نوچەنێت)وت”كەئەو كێشە لەسەر هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆمیسیۆن دروست بوو وە ناحەقییەك بەرامبەر مافەكانی توركمان و مەسیحی كرا ئێمە بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمان كرد،بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و لە كۆبونەوەكە دا ئەوەی وت من وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەو شێوازە تەعامول لەگەڵ ئەو كۆمیسیۆنە ناكەم چونكە دیاری كردنی كاندیدەكان بەو شێوەیە نادروستە و ئێمە قبوڵی ناكەین هیچ لایەنێكی كوردی بەناوی توركمان و مەسحی كاندید بۆ ئەو دوپێكهاتەیە دیاری بكەن و تیشی من پشتیوانتان دەبم،ئەوەش بەو مانایە دێت دەبێت لە دوا رۆژێكی نزیكدا ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت و توركمان و مەسیحیەكان بە ئیرادەی خۆیان نوێنەراتی خۆیان بكەن،نەك یەكێتی و پارتی لە جیاتی مەسیحی و توركمانەكان نوێنەرمان بۆ دابنێن“.

ناوبراو وتیشی”هەر لەكۆبونەوەكە سەرۆكی هەرێم وتی ئەوەی بەرامبەر بەپێكهاتەكان كراوە لەناو كۆمیسیۆن سیاسەتێكی ناشیرینە و بەڵێنی ئەوەشی پێداین كە نوێنەرمان هەبێت وەكو توركمان و مەسیحی لە كۆمسیۆنەكە“.

ئەم قسانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە كە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی پێشتر بە بڕی ژمارە(10)ی ساڵی 2014 خۆی واژو پەسندی كردو و ئەم قسانەشی لەگەڵ واژوكردنی یاساكە لەلایەن خۆیەوە تێكدەگیرێن،لەوەباریشەوە ئایدن مه‌عروف دەڵێت”راستە سەرۆكی هەرێم یاساكەی واژو پەسند كردوە،بەڵام سەرۆكی هەرێم مەرجەعی سیاسیە و ناوەندی بڕیاری هەرێمی كوردستانە و ئەو حەقە سیاسییەی هەیە كە بتوانێت كاریگەری هەبێت لەسەر ئەو لایەنانەی كە ئێمەیان بێ بەشكردوە،كێشەكەی ئێەش كە لەپەرلەمان چارەسەر نەكرا ویستمان لە دەرەوەی پەرلەمان چارەسەری بكەین“.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی راشیگەیاند”دەبێت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان فڕاكسیۆنەكان بەوكارە هەستن و پێشنیاری ئەوەشمان كردوە كەدەبێت ماددەی پێنجی یاسای كۆمسیۆنەكە گۆڕانكاری تێدا بكرێت،ئێمە داوای دوو ئەنداممان كردوە یەك بۆ توركمان و یەك بۆ مەسیحی كە لەناو خودی یاساكەش هاتوە،ئێمە ئەو شێوازی پەیڕەویان كردوە ئەو پێنج لاینە قبوڵی ناكەین،یان دەبێت دوو ئەندامی خۆیان بكێشنەوەو ئێمە دوو ئەندام بە ئیرادەی خۆمان دیاری دەكەین“.

ناوابراو ئەوەشی ئاشكرا كرد”كە ئەو پێنج لایەنەش فشاریان لەسەرە و تەوەقوع دەكەم ئەو لایەنانەش ئیتیفاق لەسەر داواكەی ئێمە بكەن چونكە ئەو لاینانە ئیعتیراف ناكەن بەنوێنەرایتی توركمان و مەسیحی”

مەعروف رونیشیكردەوە”كە لەیاساكە هاتوە كەدەبێت مافی پێكهاتەكان زامن بكرێت“.

لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی بەقسەی جەنابتان بێت دیاری كردنی ئەندامانی كۆمسیۆن بەپێ یاساكەن ناسیایە؟بۆ ئەمەش سەرۆكی سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان وتی”یەكێتی و پارتی فێڵێكی یاساییان لەئێمە كردوە كە لەخۆیان نوێنەریان بۆ داناوین و بزوتنەوەی گۆڕانیش قبوڵی كردوەو هەر پێنج لایەنەكەش رێكەوتنیان لەسەر كردوە،ئێمەش ئەوەمان رەت كردوەتەوەو نامانەوێت بەو شێوازە نوێنەرایەتیمان بكرێت“

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com