سەرۆكی كۆریای باكور كەمئەندامەكان لەناودەبات!
نوچەنێت-دەیلی مەیل
چەكی كیمیایی و خەساندن ناشرینترین ڕێگەن كە كۆریای باكور بەكاریان دەهێنێت بۆ رزگار بوون لە منداڵە كەمئەندامەكان.
ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی بلاوی كردۆتەوە كۆریای باكور بەرنامەیەكی داڕێژراو جێبەجێ دەكات بۆ ڕزگاربوون لە منداڵە كەمئەندامەكان و شاردنەوەیان لەبەرچاوی گشتیدا، لەڕێگەی بەكارهێنانیان لە تاقیكردنەوە كیمیاییەكان و خەساندنیان.
هەروەها ڕۆژنامەكە روونیكردۆتەوە كە سیستمی وڵاتەكەی كیم جۆنگ ئۆن پێیوایە كە ئەو منداڵانە شێوەو ڕوكاری گشتی دەوڵەت و سیستمەكە ناشرین دەكەن بۆیە بەردەوام هەوڵی لەناوبردنیان دەدەن.
جی سیۆنگی 23 ساڵ دەڵێت ، ئەو ڕایكردوە لە وڵات دوای ئەوەی دەست و قاچێكی لە ڕوداوی پێكدادانی شەمەندەفەردا لەدەستداوە كە ئەوكات تەنها تەمەنی 14 ساڵ بوە و لە كانە خەڵوزێكدا كاری كردوە، دوای ئەوە توشی ئیهانە كردن و ڕفتاری خراپی دەوروبەری بوە كە پێیان وتووە تۆ سیمای گشتی وڵات دەشێوێنیت ، ئەو دەڵێت لەو كاتەدا كرێكارەكانی شەمەندەفەرەكە هەڵیانگرتم و خستیانمە ناو سندوقێكەوە و گوازرامەوە بۆ نەخۆشخانە ، لەوێش بەبێ بەنج نەشتەرگەریان بۆ كردم و قاچ و دەستمیان لێكردەوە، لەدوای ئەوە لە كارەكەم دەریان كردم بۆیە چوم بۆ چین بۆ دەسكەوتنی خواردن و شوێنی حەوانەوە بەڵام پۆلیسی كۆریا دەستگیری كرد تەنها دوای ئەوەی یەكجار هاتەوە بۆ وڵاتەكەی.
دوو كەسی تریش دەڵێن ، یەكێك لەو گوندانەی كەوتوەتە سەر چیایەكی دوورەدەست بوەتە پەناگەیەك بۆ كورتەباڵاكان، یەكێكیتر لە جیابوەوەكان كە پێی دەگوترا بەڕێز ئێم وتی ئەو لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردودا خۆی وڵاتی بەجێهێشتوە و جیا بوەتەوە دوای ئەوەی بەچاوی خۆی بینیویەتی چۆن دەوڵەت هەڵدەستێت بە لەناوبردنی منداڵ و تازە پێگەیشتوە كەمئەندامەكان لەڕێگەی تاقیكردنەوە كیمیایی و بایۆلۆجیەكانەوە.
تۆمەتەكانی “پاككردنەوە” كە خراوەتە پاڵ كۆریای باكور دوای دوو هەفتە لە ڕەوانە كردنی بڕیارێك دێت بۆ ئەنجومەنی ئاسایش كە داوا دەكات سەركردەكانی ئەو وڵاتە بدرێنە دادگای نێودەوڵەتی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی . ئەو بڕیارە كە یابان و وڵاتەكانی یەكێتی ئەوروپا ئامادەیان كردوە كۆریای باكور تاوانبار دەكات بە تێوەگلانی لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی كە لەم سەردەمەدا وێنەی نیە.