نوچه، نێت
سایتێكی عێراقی بڵاوی ده‌كاته‌وه كه فوئاد مه‌عسومی سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال، له‌تیف ره‌شیدی هاوه‌ڵ زاوای مام جه‌لالی به‌راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دامه‌زراندووه
چه‌ندین سایتی عێراقی ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، یه‌كێك له‌وان سایتی بورهانه كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه زانیارییه‌كانی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رز وه‌رگرتووه، كه له‌تیف ره‌شیدی هاوه‌ڵ زاوای مام جه‌لال له‌لایه‌ن فوئاد مه‌عسومه‌وه به‌مووچه‌ی مانگانه‌ی 12 ملیۆن دۆلار دامه‌زراوه. سایته‌كه ده‌شڵێ” ئه‌مه له‌سه‌ر خواستی تاڵه‌بانی بووه” ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر هه‌فته‌ی رابروود وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌نیاز بێت وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی پێشوو به راوێژكار دابمه‌زرێن. كه‌چی له‌تیف ره‌شید له‌كابینه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیر بوو.
