نوچه، نێت
ئه‌ندامێكی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا ده‌ڵێ” ئێمه ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك چه‌كدار بكرێن”
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی المدی،ده‌ڵێ” پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پاراستووه و ئه‌ركی ته‌واوی خۆی ئه‌نجامداوه. بۆیه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوونی هه‌یه و پێویست به هاوكاری هێزی دیه ناكات” ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه كورده وه‌ك وه‌ڵامێك دێت بۆ قسه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی دا بۆ كه‌ركوك باسی چه‌كداركردنی عه‌ره‌ب و توركمانی كرد بوو.
