نوچەنێت:.هه‌ولێر:
ئاسایشی گشتی هه‌ولێر دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوە خۆکوژییەکەی هەولێرى راگه‌یاند كه به‌نیاز بوون مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی و باره‌گایه‌كی پارتی له هه‌ولێر بته‌قێننه‌وه.
ئەمڕۆ شەممە تاریق گەردی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی رۆژی بەردەم پارێزگای هەولێری ئاشکراکرد كه (9) تیرۆرستیان دەستگیرکردوە کە لەناویاندا (سێ) کەسی بەرەگەز کوردیان تێدایەو دوان لەو تیرۆریستانەش لە قەزای کفری دەستگیرکراون.
وتیشی: ئه‌و تیرۆرستانه به‌نیاز بوون مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی و باره‌گایه‌كی پارتی له هه‌ولێر بته‌قێننه‌وه.
