
نوچه نێت
رۆژی پێنج شه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی چاوی به‌نوێنه‌رایه‌تی توركمان و ئاشور و كلدانه‌كان كه‌وت و له‌دیداره‌كه دا پاڵپشتی له بۆچوونه‌كانی ئه‌وان گرتووه له‌باره‌ی كۆمیۆسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و وتویه‌تی” دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن نادروسته به‌مشێوه‌یه زیان به‌ناوبانگی كوردستان ده‌گه‌ینێ”.
به‌پێی هه‌واڵێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌دانیشتنێكدا پاڵپستی له‌داوای توركمان و كلدان و ئاشورییه‌كان گرتووه، چونكه ئه‌وان داوایان كردووه نوێنه‌ریان له كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت، كه‌هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمیسۆنه دیاركرابوو، كه نوێنه‌ری توركمان و كلدان وئاشۆی تێدا نه‌بوو. له‌هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتووه”لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ داواكاریی شاندی میوان ڕاگەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە شێوازی دیاریكردنی ئەندامانی كۆمیسیۆن نادروست بووە و ئەوەی خستەڕوو كە ئەم بابەتە زیان بە پێگە و ناوبانگی هەرێمی كوردستان دەگەیێنێت. كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دامەزراوەیەكی نیشتیمانییە و ناكرێ بە بیرێكی تەسكی حزبی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و پێویستە هەموو لایەك بەشداریی ڕاستەقینەیان هەبێت و هیچ لایەنێكیش بۆی نییە لەجیاتی پێكهاتەكان نوێنەر دیاری بكات”.
مه‌سعود بارزانی: دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن نادروسته و زیان به‌ناوبانگی كوردستان ده‌گه‌ینێ
0
Share.