هەڵوێستی ئەمریكا دەربارەی چالاكییە زەمینی و ئاسمانییەكانی ئێران لە عێراقدا
نوچەنێت-عەرەبی جەدید
جێگری نێردەی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بریك ماكگۆرك دەڵێت “چەند میلیشیایەكی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرفراوان لەسەر خاكی عێراق چالاكی دەكەن، ئەوانە دەبنە كێشە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی و مەرجەعی شیعەكان عەلی سیستانی و ویلایەتە یەكگرتووەكانیش”.
ماكگۆرك دەڵێت “هەبوونی ئەم میلیشیایانە لە عێراقدا ناكۆكە لەگەڵ ئەو پابەندییەی عێراق بەمدواییانە لە بەرامبەر 60 دەوڵەت لە برۆكسل دەری بڕی بەوەی گەرانتی كردبوو كە هەموو هێزە چەكدارەكانی نێو عێراق لەچوارچێوەی هێزەكانی دەوڵەتی عێراق كار بكەن”.
دەربارەی بەزاندن ئاسمانی عێراقیش لەلایەن فڕۆكە سەربازییە ئێرانییەكانەوە، ماكگۆرك وتی “ئیدارەی ئەمریكا نایەوێت دەستێوەردان بكات لە پرسی فڕینی فڕۆكە سەربازییەكانی عێراق بەسەر ئاسمانی عێراقەوە، چونكە كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی عێراق پەیوەندی بە حكومەتی ئەو وڵاتەوە هەیە”.