هاوڕێیەكی ئەبوبەكر بەغدادی : ڕێبەری داعش لە گرتوخانەكانی ئەمریكاوە ناو ڕیزەكانی داعشەوە

0

baghdadiهاوڕێیەكی ئەبوبەكر بەغدادی : ڕێبەری داعش هەر لە گرتوخانەكانی ئەمریكا لە عێراق چوە ناو ڕیزەكانی داعشەوە

نوچەنێت-دەنگی روسیا
بەغدادی 33 ساڵ لە شوباتی 2004 لە شاری فەلوجە دەسگیر كرا ، پێش ئەوە بەشداری كردبوو لە دامەزراندنی كۆمەڵەی “ئەهلی سوننە و جەماعە”
یەكێك لە گەورە بەرپرسانی دەوڵەتی ئیسلامی وتی ڕێبەری داعش لە بەرەو توندڕەویەكی زۆر رۆشتوە لە گرتوخانەكانی عێراقدا.
24 زیندان كە نزیكەی 24 هەزار زیندانی تێدا بوو و هەموو زیندانیەكیش بەپێی ترسناكی تاوانەكەی ڕەنگی جلەكانی دیاری دەكرا، ئەوانەی تاوانیان ئەنجامدابوو جلی سوریان لەبەر دەكرد.
لە سەرەتاوە گیراوەكان لە زیندان دەترسان، بەڵام لە دواییدا وەك پەناگەیەك لێیان دەڕوانی، هەروەها چەكدارەكە وتی :” بەو شێوەیە نەماندەتوانی كۆبینەوە نە لە بەغدا و نە لە هیچ شوێنێكی تر چونكە مەترسیدار بوو, بەڵام لێرە لە دووری سەدان مەتر لە سەركردایەتی قاعیدەوە لە ئارامیدا بویین”
هەر بەپێی قسەكانی ئەو هاوڕێیەی بەغدادی، ئەو جیگەی ڕێزی ئەمریكیەكان بوو لەبەر ئەوەی دەیتوانی كێشەی نێوان كۆمەڵە ركابەرەكان لە زیندان چارەسەر بكات و هێمنی گرتوخانەكە بپارێزێت.
ئەو كۆمەڵە كەسەی لە گرتوخانە لە دەوری بەغدادی كۆببونەوە زۆر ناسراو نەبون , هەروەها كەسایەتی ئەو كاریگەری كەمتر بوو لە ئەبو موسعەب زەرقاوی, هەندێ‌ دەزگای ڕاگەیاندنیش بڵاویان كردەوە كە داعش لە سەرەتاوە لەلایەن زەرقاویەوە دامەزراوە.
شایەنی باسە كە سەركردەكانی داعش زۆربەیان لە گیراوەكانی گرتوخانە ئەمریكیەكانی “بوكا” و “كامپ كروپەر” و ” ئەبوغرێب”ن، زۆربەیان دانیان بەوەدا ناوە كە ئەو ماوەیەی زیندان كاریگەری زۆر لەسەر توندڕەوی ئەوان هەبوە.
داعش لە هاوینی ئەمساڵدالەسەر ئەو خاكەی كە لەژێر دەسەڵاتیدایە لە سوریا و عێراق خەلافەتی ڕاگەیاند ,دوای جەنگەكانی لەگەڵ حكومەتی سوریا داعش توانای سەربازی زۆری پەیدا كرد و بەوە ناسراون كە زۆر توندڕەون و چالاكیەكانیان بوەتە هۆی كوشتنی هەزاران مەدەنی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com