جه‌بار یاوه‌ر: پێشمه‌رگه‌ ده‌بێته‌ به‌شێك ‌ لەسیستەمی بەرگریی عێراقی

0

 جه‌بار یاوه‌ر: پێشمه‌رگه‌ ده‌بێته‌ به‌شێك ‌ لەسیستەمی بەرگریی عێراقی

نوچەنێت.تایبەت:Peshmerga_on_a_T-55-Tank_outside_Kirkuk_in_Iraq.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، له‌لێدوانێكی بۆ نوچه‌ نێت ده‌ڵێ‌” به‌ پێدانی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ لەسیستەمی بەرگری نیشتیمانی عێراقی”

ڕۆژی یەكشەمە 30ی نۆڤەمبەری 2014 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان،بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم سه‌ردانی به‌غدایان كرد وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جددی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا،دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق هەر دوولا رێكەوتن لەسەر چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوانیان.

پرسی پێشمەرگە و شایستەكانی یەكێك لەو كێشانە بوون لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا چەندین ساڵ بوو بە هەڵواسراوی مابونەوە،تەوەرەیكی گرنگی گفتوگۆكان بوو،بەپێ رێكەوتنەكە ئەو كێشەش چارەسەركراو حكومەتی عێراقی لەسەر ئەوە ڕازی بوو كە بڕە پارەیەك بۆ هێزی پێشمەرگە دابین بكرێت كە نزیكەی 1 ترلیۆن و 200 ملیار دینارە.

هەر وەكو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوای رێكەوتنەكە بۆ دەزگاكانی راگەیاند وتی”ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ هێزی پێشمەرگە ڕێككەوتنی لەسەر كراوە و دابین دەكرێت؛لە دەرەوەی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عیراق دەبێت. واتە لە دەرەوەی 17%ی بەشە بودجەی هەرێم دەبێت و ئەوان ئەوەیان قبووڵ كردووە كە پێشمەرگە ببێتە بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عیراق.ئەمە ڕێككەوتنێكی زۆر گرنگە كە دوای 11 ساڵ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەو پێشنیارە قبووڵ كرا و ئەوان لە بودجەی بەرگریی عیراق بەشێك لە پارە بۆ پێشمەرگە دابین دەكەن.

بەڵام دكتۆر مه‌حمود سیاسه‌تمه‌داری كورد، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا دەڵێت”ئەو رێكەوتنەی نێوان بەغدا و هەولێر لەبارەی پێشمەرگە تەواو نییە و پێویستی بەرێكەوتنی دیكە هەیە چونكە پێشمەركە لەژێر فەرماندەیی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە نەوەك وەزارەتی بەرگری عێراقی“.

لەوبارەیەوە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان،لە لێدوانێكدا بۆ(نوچەنێت)وتی”وەفدێكی باڵا چووبونە بەغدا و دەستیان خۆش بێت رێكەونێكی باشیان كردوە،بەڵام لەسەری ساڵی ئایندەوە دەست پێدەكات،چەند ساڵە هەوڵمان داوە بودجەیەكی سیادی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابین بكرێت ئەوان توانیویانە كە ئەو موچەیە دابین بكەن لە موچەی سیادی“.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بەناراستەوخۆ قسەكانی د.مەحمود عوسمان پشت راستدەكاتەوە و دەڵێت”وەكو كاك نێچیرڤان بارزانی واتی ئەو رێكەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا واژوو كراوە سەرەتایە و هێشتا رێكەوتنی تر ماوە واتە رێكەوتنی تری بەدوادادێت“.

یاوەر وتیشی”ئەو رێكەوتنەوە بوە مایەی چارەسەر كردنی هەندێك كێشە یەكێك لەوانە كێشەی بودجەی پێشمەرگە بوو،ئەو بەشە بودجەیەی دیاری كراوە چارەسەری هەندێك كێشەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات“.

ناوبراو راشیگەیاند”بەپێ ئەو رێكەوتنەی كەكراوە هێزی پێشمەرگە بەشێك دەبێت لەسیستەمی بەرگری نیشتیمانی عێراقی،سیستەمی بەرگری واتە هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایشی عێراق و هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمەرگەی هەرێم لە خۆ دەگرێت و ئەمانە هەموویان پێكەوە دەكاتە سیستەمی بەرگری نیشتیمانی دەوڵەتی فیدڕاڵی عێراق“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com