نوچه، نێت
دوای ئاشكرابوونی شێوازه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان له ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكی، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و ده‌زگایه زیاتر له 300 ملیۆن دۆلاری له‌زیندانه نهێنیه‌كان خه‌رج كردووه.
دانانی زیندانی نهێنی له‌چه‌ندین وڵات شێوازێكه له‌لایه‌ن CIA په‌یڕه‌وكراوه، لیژنه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئه‌مه‌ی ئاشكرا كردووه و به خاڵه ره‌شه‌كان ناویان ده‌بات، لیژنه‌كه له‌راپۆرته‌كه‌دا ئه‌مه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه سی ئای ئه‌ی 300 ملیۆن دۆلاری له‌دامه‌زراندنی ئه‌و زیندانانه خه‌رج كردووه، كه چه‌ندین شێوازی قێزه‌وه‌نی ئه‌شكه‌نجه‌دانی تێدا په‌یڕه‌و كراوه.