نوچه، نێت
سه‌نته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه ئاشكرای ده‌كات كه ته‌نها له‌مانگی رابردوو 5042 كه‌س له سه‌ره‌تاسه‌ری جیهان بوته قوربانی تیرۆری گروپه توندڕه‌وه‌كان.
سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ی تونده‌ڕه‌و سته‌می سیاسی كه سه‌ربه كۆلیژی كینگزی له‌نده‌نییه، به‌هاوكاری bbc vh راپۆرتێكیان بڵاوكردۆته‌وه‌و به‌پێی ئه‌و راپۆرته له‌مانگی رابردوودا (تشرینی دووه‌م) گروپه تیرۆریستیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 664 كرده‌ی تیرۆرستیان ئه‌نجامداوه و به‌و كرده تیرۆریانه‌ش 5042 كه‌س بوونه‌ته قوربانی، ئه‌مه له‌چواره وڵات. واته به‌تێكرایی له رۆژێكدا سێ كرده‌ی تیرۆر ئه‌نجام دراوه.
