نوچه، نێت
له‌دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی مه‌دای عێراقی عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نه‌وتی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ڵێ” پێویست ناكات ئه‌و رێكه‌وتنه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان عێراق بكرێت، چونكه په‌رله‌مان به ململانێیه‌كانیه‌وه كۆسپ بۆ رێكه‌وتنه‌كه دروست ده‌كات”.
له‌دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی سه‌جال كه له كه‌ناڵی مه‌دای عێراقی په‌خش ده‌كرێت، عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كه‌له‌باره‌ی نه‌وته‌وه ئه‌نجام دراوه ده‌ڵێ” پێویست ناكات ئه‌و رێكه‌وتنه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێت، چونكه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌ململانێیه‌كانییه‌وه كۆسپ بۆ ئه‌و رێكه‌وتنه دروست ده‌كات، رێكه‌وتنه‌كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور ئه‌نجام دراوه. بۆیه ده‌بێت هه‌ردوو لایه‌ن جێبه‌جێی بكه‌ن” هه‌ر له دیمانه‌كه جه‌خت عه‌دنان موفتی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه مافی كوردستانه نه‌وت به‌رهه‌م بێت و له كێشانی سیاسه‌تی نه‌وتی به‌شداری بیت، كه پێ له‌و مافه دابڕاو بوو.
