نوچه نێت
له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌ك
ی ته‌له‌فزیونی دا نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێ” كه‌وتنی موسڵ به‌هۆی كوردانه‌وه بوو”به‌رپرسێكی پارتیش وه‌ڵامی نوری مالیكی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ” به‌هۆی مالیكی كه‌وتینه به‌رده‌ستی داعش”
نوری مالیكی له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆن حزبوڵڵای لوبنانی كورد به هۆكاری كه‌وتنی موسڵ به‌ده‌ست داعشه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ” كورد به ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌كانیان وتوه داعش بۆ شه‌ڕی ئێوه نه‌هاتووه به‌ڵكو بۆ شه‌ڕی مالیكی و شیعه هاتووه” مالیكی ئه‌مه به هۆكاری كه‌وتنی شاری موسڵ ده‌زانێ. كه‌چی خه‌سرۆ گۆران ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا كه له‌چه‌ندین پێگه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌ڵامی مالیكی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ”به‌هۆی مالیكی كه‌وتینه ده‌ستی داعشه‌وه” خه‌سرۆگۆران ده‌شڵێ” ئه‌و قسانه‌ی مالیكی بنه‌مای راستی نییه” هه‌روه‌ها ده‌ڵێ” مالیكی نوێنه‌رایه‌تی سیمای سیاسی عێراق ناكات، ئه‌و جێگری سه‌رۆك كۆماره ، ته‌نانه‌ت خودی سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتی سنوورداره” جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌رژوه‌ندی پارته‌كه‌ی و هه‌رێم له‌وه دانییه كه شارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك موسڵ بكه‌وێته ده‌ست داعشه‌وه”.