“ئهو پرۆژهیهی بۆ چاكسازی یهكێتی پێشنیاركراوه هی بهرههم ساڵح و كۆسرهت نییه”
تایبەت.نوچەنێت:
بەپێ زانیارییەكانی نوچەنێت هەردوو جێگرەکەی سکرتێری گشتی یەكێتی پرۆژەیەکیان بۆ چارەسەری قەیرانەکانی یەكێتی پێشكەش كردوەو جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتیش زانیاریەكان پشت راستدەكاتەوەو دەڵێت،ئەو پڕۆژەیە بۆ هێرۆخان نەبووە بەڵكو بۆ ناوخۆی یەكێتی بووە. دهشڵێ” ئهو پرۆژهیه تهنها هی بهرههم ساڵح و كۆسرهت نییه، بهڵكو پڕۆژەكە بیركردنەوەی هەموو یەكێتیە”
هەردوو جێگرەکەی سکرتێتر گشتی یەكێتی پرۆژەیەکیان بۆ چارەسەری قەیرانەکانی ناوخۆ و سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەکردوەو تا ئێستا ژمارەیەك لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی لەگەڵ هەردوو جێگرەکەی سکرتێری گشتی ئیمزایان كردوەو وا بڕیارە دوای تەواوبوون و کۆکردنەوەی ئیمزاکان پرۆژەکە بدرێت بە خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی و خێزانی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی.
لەو بارەیەوە رامان مەجید جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،بە(نوچەنێت)ی راگەیاند”ئەو پڕۆژەیە بۆ هێرۆخان نەبووە بەڵكو بۆ ناوخۆی یەكێتی بووە،كۆمەڵێك پێشنیاری تێدابوە، جار جار پڕۆژەیەك پێشەك دەكرێت لەناو یەكێتی و هەندێك جار دەگەینە ئەنجام هەندێك جاریش ناگەینە ئەنجام و توندیشی لێدەكەوێتەوە، هەموومان بەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و كادیرانەوە لەگەڵ ئەو حاڵەتەین كە حیزب پێویستی بە گۆڕانكاری و چاكسازیە چونكە كەم و كوڕی هەیە پێویستە چاك بكرێن و لەگەڵ قۆناغەكە بگونجێت،یەكێتیش پێویستە گۆڕانكاری بكات و گەر حیزبیش پێویستی بەچاكسازی و نوێ بوونەوە نەبێت حیزی نییە،چونكە كۆنگرەمان نەكردوە پێویستمان بە گۆڕانكاریە،ئەو دیاردەیەش لەناو یەكێتی بوونی هەبوەو بونیشی دەبێت لە ئایندە“.
ناوبراو دەشڵێت”كاك كۆسرەت و د.بەرهەم بەراوێژ و هاوكاری كۆمەڵێك لەبردەران پڕۆژەكەیان پێشكەش كردوە كە كۆمەڵێك كەمووكوڕیان دەست نیشان كردوە، هەردوو جێگری سكرتێری گشتی و بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پێیان وایە كێشەكانی یەكێتی بەو شێوە چارەسەر دەكرێت و هەمووانیش كۆكین لەسەر ئەو كەموو كوڕیانە“.
رامان مەجید ئاشكراشی كرد”كەهەردوو جێگرەکەی سکرتێتر گشتیی یەكێتی و هەندێك لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی پڕۆژەكەیان ئیمزا کردووە، پڕۆژەكەش بیركردنەوەی هەموو یەكێتیە كە پێویستە گۆڕانكاری بكرێت و هیچ كێشەش نییە و كەسیش موعاریزی پڕۆژەكە نییە“.جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی راشیگەیاند”كە نازانێت تا ئێستا چەند كەس پڕۆژەكەیان واژووكردوە“.