كۆمهڵ: حكومهتی سلێمانی چهند ههنگاوێك لهوهی ههولێر خراپتر بوو
“لایەنەكان زۆر خاتری یەكێـتی و گۆرانیان گرت بەڵام ئەوان بێ لایەنەكانی تر رێككەوتن”
تایبەت.نوچەنێت:
دوای ئەوەی گۆڕان و یەكێتی دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و ههڵهبجهو ئیدارهی گهرمیان و ڕاپهرینیان واژۆكرد لیستی خزمەت چاوەڕی سەردانی ئەو دوپارتە دەكات و ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵیش رایدەگەێنێت،ئێمە داوای دابەشكردنی پۆستەكان دەكەین بەپێی دەرەنجام و بەركەوتەی هەڵبژاردن بەسەر لایەنەكاندا تا خوارەوە،ئەگەر گۆران و یەكێتی ئەوەیان قبوڵ بێ شتێكی باشە،دەنا ئەوكات هەڵوێستی خۆمان رادەگێنین.
رۆژی 9/12/2014 بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێككەوتنی دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و ههڵهبجهو ئیدارهی سهربهخۆی گهرمیان و ڕاپهرینیان واژۆكرد، بەپێی رێككەوتنەكە بۆ دوو ساڵی یەكەم پارێزگاری سلێمانی بۆ یەکێتی یەکلایی بووەتەوە و د.ئاسۆ فەرەیدوون کرایە پارێزگار و بۆ دوو ساڵی دووەمیش پارێزگاری سلێمانی بۆ بزووتنەوەی گۆڕانەو د.ههڤاڵ ئهبوبهكر پۆستەكە وەردەگرێت، ئەمەش نیگەرانی لیستی خزمەتی لێكەوتەوە بەوەی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان هەموو پۆستەكانیان پەنجا بەپەنجا دابەشكردوە.
فەیسەڵ ئیبراهیم، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی خزمەت لەپشكی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بەناونیشانی(ڕێکەوتنەکەی یەکیەتی و گۆڕان)بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی”دوای ئەوەی فراکسێۆنی خزمەت بڕیاری دا کە پشتگیری هیچ لایەکیان نەکات و ئەو دوولایەنە خۆیان پێک بێن لەسەر یەکلایی کردنەوەی پۆستی پارێزگار کە گرێکوێرەی ڕێکەوتنەکەبوو سەرئەنجام ئەودوولایەنە 9/12/214 ڕێکەوتن نەک تەنها لەسەر ئەو پۆستە بەڵکو هەردوو پارێزگای هەڵەبجە وسلێمانیان وەکو برا و وەکو گوێچکەی بەرخ یەکسان بەش کرد. لە کاتێکدا ئێمە و ئەوانیش بە ئێستەشەوە تێبینیمان لەسەر حکومەتی هەولێر هەبوو بەڵام ئەمەی سلێمانی بەچەند هەنگاو پێش هەولێر کەوت بۆ خراپی“.
فەیسەڵ ئیبراهیم راشیگەیاندوە”پارتی لە هەولێر هیچ نەبێت پۆستەکانی جێگرانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی هێشتوەتەوە بۆ قسە لەسەرکردن بەڵام ئەم برادەرانە هەرچی پۆستی ناو بینای ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگایە پڕیان کردوەتەوە و مەجالیان بۆ قسە نەهێشتوەتەوە جا خوا ڕەحم بە لێژنەکانی ئەنجومەن بکات“.
ناوبراو دەشڵێت”سەبارەت بە بەڕێوەبەری ناحیەکانیش کە ٤٤ پۆستە پێم سەیرە کە بە ٢٣ کورسی ٣٧ بەڕێوەبەریان بردوە واتە هەموو ٣ کورسیەکیان ٥ بەڕێوەبەری بردوە و هەڵیشیان بژاردوە کەچی کورسیەکانی ئێمە بە ٤کورسی ٤ بەڕێوەبەری بەرکەوتوە و بۆشیان هەڵبژاردوین بەڕاستی نمونەی دابەش کردنو پاراستنی استحقاقی هەڵبژاردنە“.
لەلایەكی تریشەوە كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان، لەسەر ئیستحقاقی خۆي سوورە و چاوەری سەردانی گۆران و یەكێتی دەكات، لەو بارەیەوە شوان رابەر ئەندامی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان،(بەنوچەنێت)ی راگەیاند”لەبەر ئەوەی گۆران و یەكیتی لە نێوان خۆیاندا ریككەوتن یان كردوە،بریارە بۆ چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستە كانی تر سەردانی لایەنە كانی تر بكەن، دەبێ ئێمە چاوەڕوانی وەفدی هاوبەشی ئەوان بكەین، بزانین ئاخۆ چ شتێكی هەق و ئیجابیان پێ یە كە جێ ی رەزامەندی ئێمە بێ“.ئەندامەكەی سەركردایەتی كۆمەڵ،دەشڵێت”چونكە ئێمە داوای دابەشكردنی پۆستەكان دەكەین بەپێ ی دەرەنجام و بەركەوتەی هەلبژاردن بەسەر لایەنەكاندا تا خوارەوە،ئەگەر گۆران و یەكێتی ئەوەیان قبول بێ شتێكی باشە، دەنا ئەوكات ئێمە هەلوێستی خۆمان رادەگێنین“.رابەر راشیگەیاند”هەقە هەموو لایەنەكانی ترە مكوڕی لەسەر ئەوە بكەن،پێویستە هیچ لایەنێكی براوە بەناهەقی لەگەڵدا نەكرێ.تا ئێستا ئەوەی ئێمە ئاگاداربین هیچ گۆڕانكاری و پێداچوونەوەیەك بە رێككەوتن و بەشەكان لە ئارادا نیە لەلایەن گۆران و یەكێتی.تازەش تەنازول لە پاریزگارو سەرۆكی ئەنجوومەنەكان ناكەن،ئەوان ئەگەر تەنزول بكەن زیاتر لەقائیمقام و مودیر ناحیەكان تەنزول لەبەشی خۆیان دەكەن“.
ئەو بەرپرسەی كۆمەڵ زانیاری زیاتری بۆ نوچەنێت دركاند و وتی”لایەنەكان زۆر خاتری یەكێـتی و گۆرانیان گرت بەڵام ئەوان بێ لایەنەكانی تر رێككەوتن.گۆران و یەكێتی لە خۆشی بەدەست هێنانی پارێزگارەكان رێك كەوتوون. بە تایبەت یەكێـی لە بەر مانەوەی پارێزگاری سلێمانی لەدەستی خۆی لەگەڵ گۆڕاندا رێككەوت“.