کۆنگرێسی ئەمریکا: پێشمەرگە به‌هێزترینه‌

0
کۆنگرێسی ئەمریکا: پێشمەرگە به‌هێزترینه‌
aapicture11103321
نوچە. نیت.nrt
سەرۆكی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگه‌یاند: “پێشمەرگە كاریگەرترین ھێزە لە دژی داعش، بەڵام ئیداره‌ى ئۆباما و بەغدا رەتی دەكەنەوە پشتگیری پێویستى بكه‌ن
جێگری نوێنەری تایبەتی سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژى داعش، برێت مەکگورک، وتى: “هێشتا ھەڵمەتی نێودەوڵەتیی بەرامبەر داعش لە قۆناغی سەرەتادایە و رەنگە ھەڵمەتی لاواز كردنی ئەو رێكخراوە زۆر بخایەنێت.”
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەبارەی داعش، کە لە كۆمیتەی كاروباری دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکادا بەڕێوەچوو، مەكگورك وەڵامی ئەندامانی دایەوە و زانیاری لەسەر كاروباری ھاوپەیمانێتییەكە دا.
مەكگورك باسی ئەو دەستكەوتانەی ئەمریكا و ھێزەكانی ھاوپەیمانانی كرد کە لە سایەی ئۆپەڕاسیۆنە ئاسمانییەكان لە عێراق و سووریا بەدەست هاتوون.
مەكگورك گوتی: “ئەگەر تەماشای شەش مانگ پێش ئێستا بكەین، دەبینین كە سەركەوتنمان لە دژی داعش تۆمار كردووە. بەڵام دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم کە ئەم ماوەیە درێژە و ھەڵمەتێكی چەند ساڵە دەبێت، ئێستا لە دەستپێکی قۆناغی یەكەمداین.”
سەرۆكی كۆماریخوازی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا، ئێد رۆیس، كۆشكی سپی بە كه‌مته‌رخه‌م لە بەرامبەر داعش تۆمەتبار كرد و وتی: “ئەو ناوچانەی لە وەرزی ھاویندا لە دەستی داعشدا بوون، ئێستاش بەو رادەیە هەر لە دەستیاندایە. ئەو گرووپانەی سووریا كە ئەمریكا پشتگیرییان دەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، خاوەن پاڵپشتی تەواو نین.”
رۆیس سەبارەت بە رەوشی عێراق گوتی: “پێشمەرگە ئێستاش كاریگەرترین ھێزە لە دژی داعش، بەڵام دەسەڵاتی ئۆباما و بەغدا رەتی دەکەنەوە پشتگیری پێویستی بكه‌ن بۆ ئەوەی دژی داعشێک كە زرێپۆش و چەكی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازیی ھەیە، شەڕ بكات. بێجگە لە چەكی سووك ھیچ شتێكیان بۆ دابین نەكردووە.”
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com