ئەو ئوتومبیلەی هیتلەر بە مەلیكی عێراقی بەخشی، ئێستاش لە بەغدایە!
نوچەنێت-ئەلعەرەبیە
ئەمانەی بەغدا ئۆتۆمبێلێكی مارسیدسی لە یەكێك لە گەنجینەكانی ژێر بینای شارەوانی پایتەخت پاراستوە كە تەمەنی 82 ساڵە.
پێشتر ئەم ئۆتۆمبێلە لە یەكێك لە هۆڵەكانی باخچەی زەورادا پارێزرا بوو، بەڵام لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا لەكاتی جەنگی نێوان عێراق و ئێران دا گوازرایەوە بۆ ئەم شوێنەی ئێستای.
حەكیم عبدالزەهرە بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەكان لە ئەمانەی بەغدا ئاماژەی بەوە دا كە تەنها ئۆتۆمبێلەكەی مەلیك غازی ماوە لە نێوان ئەو پێنج ئۆتۆمبێلەی كە لە ساڵی 1932 دروستكراون، كە وەك هێمای هاوڕێیەتی و سەرسام بوونی بە پاشای عێراق پێشكەشی مەلیك غازی كردوە.
هەروەها دووپاتی كردەوە كۆمپانیای مارسیدس لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا داوای كردوە كە ئەو ئۆتۆمبێلەی پێبگۆڕنەوە لە بەرامبەر 10 ئۆتۆمبیلی نوێ دا بەڵام ئەمانەی بەغدا ڕازی نەبوە.
ئەو ئۆتۆمێلە ڕەنگی زیویە و جێگای دوو كەس دەبێت و تەنها یەك دەرگای هەیە و كورسیەكانیشی چەرمن،
لەگەڵ ئەوەی كاتێكی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە بەڵام هێشتا بەرزی كوالیتی دروستكردنەكەی پێوە دیارە.
شایەنی باسە ساڵی 1908 یەكەم ئۆتۆمبیل هاتە ناو شەقامەكانی بەغداوە كە لە شامەوە هاتبوو، كە بەلای دانیشتوانی بەغداوە بە سەرسوڕهێنەرترینی شتە سەرسوڕهێنەرەكان ناویان دەبرد، بەجۆرێك كە زانای عێراقی عەلی وەردی لەسەر ئەم ڕووداوەی نوسیوە :” خەڵكی سەیری ژێر ئۆتۆمبیلەكەیان دەكرد بۆ ئەوەی بزانن ئایا هیچ ئەسپێكی شاراوەی تێدا نەشاراوەتەوە، چونكە بەلایانەوە سەیر بوە بێئەوەی ئەسپێك ڕایبكێشێت بتوانێت بە ڕێگەدا بڕوات.