مەلالا وەك بچوكترین براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە مێژوودا

0

malala-yousafzai-ftrمەلالا وەك بچوكترین براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە مێژوودا
نوچەنێت- ئاژانسەكان

كچە لاوەكەی پاكستان مەلالا كە بوە ڕەمزێكی جیهانی تێكۆشان لە پێناو خوێندنی كچاندا، ئەمڕۆ چوارشەممە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا لەگەڵ كایلاش ساتیارپی هیندی تێكۆشەر لەپێناو مافەكانی منداڵدا.
پێشتریش مەلالای 17 ساڵ چەندین ئاهەنگی ڕێزلێنانی بۆ سازكراوە، هەروەها بانگهێشتی كۆشی سپی و باكینگهام كراوە، هەروەها بۆ قسە كردن لەسەر مینبەری نەتەوە یەكگرتوەكان، ژیاننامەكەشی لە زۆر شوێن بڵاوكراوەتەوە و چاوی بە زۆربەی كەسایەتیە جیهانیەكان كەوتوە.
بە بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ بوە بچوكترین براوەی ئەو خەڵاتە لە مێژوودا، بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان تا ئێستاش 57.8 ملیۆن منداڵ لە تەمەنی خوێندنی سەرەتاییدا لە دەرەوەی قوتابخانەكانن ، لەناویاندا 30.6 ملیۆن كچ هەن.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە پەیمانگای نۆبڵ لە ئۆسلۆ مەلالا وتی :” لەم جیهانەدا كە پێمانوایە نوێیە و ئەم هەموو پێشكەوتنە تێیدا ڕوویداوە ، كەواتە بۆچی ژمارەیەك وڵات هەن منداڵەكانیان زۆر بە سادەیی تەنها داوای پەڕتوك و قەڵم دەكەن نەك كۆمپیوتەر و تابیلێت”
پیاوە شەست ساڵەكەش كە لە تەنیشت مەلالاوە بوو وتی :” ئەگەر تەنها یەك منداڵ لە مەترسیدا بێت كەواتە هەموو جیهان لە مەترسیدایە، ئەگەر یەك منداڵ لە خوێندن بێبەش بكرێت لە ڕوانگەی منەوە هەموو جیهان توشی نەزانی بوە”.
ڕێكخراوەكەی كە ناوی “باشبان باشاو ئەندۆلان” ە واتە ” جوڵانەوەی ڕزگار كردنی منداڵی” شانازی بەوەوە دەكرد كە تا ئێستا توتنیویەتی 80 هەزار منداڵ لە كارگەكاندا ڕزگار بكات.
لەسەر تویتەری خۆی ساتیارپی نوسیویەتی :” لە كۆتایی نۆڤەمبەردا 29 منداڵ ڕزگار كران كە بەزۆر لە كارگەكان كاریان پێدەكرا ، یەكێكیان لە تەمەنی 7 ساڵیدا بوو”.
براوەكانی خەڵاتی نۆبڵ خەڵاتەكەیان پێدەبەخشرێت كە پێكهاتوە لە مەدالیایەكی ئاڵتونی و بڕوانامەیەك و چەكێك بە نرخی 8 ملیۆن كرۆنی سویدی (857 هەزار یۆرۆ)، هەر لەمساڵدا پاتریك مۆدیانۆ خەڵاتی ئەدەب و جان تیرۆل خەڵاتی ئابووریان پێبەخشرا كە هەردوكیان فەرەنسین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com