سەلاحەدین…داعش هێرشەكانی دەستپێكردەوە
نوچەنێت-ئەلجەزیرە
دوای زنجیرە سەركەوتنەكانی سوپای عێراق و میلیشیا شیعەكان لە پارێزگای سەلاحەدین، چەند رۆژێكە چەكدارانی داعش هێرشەكانیان دەستپێكردۆتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا چەكدارانی داعش شارۆچكەی زڵوعییەی باشووری سامەڕایان بەتەواوی كۆنترۆڵكرد، ئەمڕۆش لە هێرشێكدا بۆسەر شارۆچكەی مكیشفەی رۆژئاوای سامەڕڕا 9 ئەندامی میلیشیای حەشدی شەعبییان كوشت و 18 دیكەشیان لێ بریندار كردن.
شارەزایان دەڵێن داعش بەنیازە دەروازەیەكی نوێ بكاتەوە بۆ هێرشكردنەوە سەر شارۆچكەی بێجی ستراتیژی. سوپای عێراق و میلیشیا شیعەكان بە هەموو هێزیان رووبەڕووی داعش دەبنەوە لە دەوروبەری شارۆچكەی سامەڕڕا، چونكە كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچەیە لەلایەن داعشەوە، پشتیوانی زەمینی لە هێزەكانی سوپای عێراق دەبڕێت لە دەوروبەری تكریت و بێجی.