نوچه نێت
وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆك كۆمار ره‌تی ده‌كاته‌وه كه سه‌رۆك كۆمار گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زیر و په‌له‌مانتارانی پێشوو بكات و به راوێژكار دایانبه‌مه‌زرێنێ
ئه‌مرۆ خالید شوانی وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌و هه‌واڵه ره‌تكرده‌وه كه گوایه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌نیازه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی پێشوو بكات به سیفه‌تی راوێژكار له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كاربكه‌ن، خالید شوانی كه چه‌ند رۆژێكه وه‌ك وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ستبه‌كاربووه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ” ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، هیچ پرۆژه‌یه یاسایه‌ك له‌مشێوه‌یه به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌دراوه”
